ئادار 19, 2018 16:08 Asia/Tehran
  • هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بەرەو تونس کەوتەڕێ

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بەمەبەستی ئەنجامدانی یاریی دۆستانە لەهەمبەر هەڵبژاردەی تونس، تارانی بەرەو ئەو وڵاتە جێهێشت.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیسنا، ئەندامانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران ئەمڕۆ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر٨:١٠ تارانی بەرەو تونس جێهێشت.

یاریزانانی تۆپی پێی ئێران سەرەتا دەچنە ئەستەمووڵ و پاش مانەوەیەکی کورت لە فڕۆکەخانەی ئاتاتورک بەرەو تونس سەفەر دەکەن.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە سێهەم ڕۆژی ساڵی نوێی هەتاوی لە تونس لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە دەکەوێتە ڕکابەریی و پاشان ئەو وڵاتە بەرەو ئۆتریش و ئەنجامدانی یاریی دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەلجەزاییر، جێ دێڵێ.

ئەو یارییەش حەوتی خاکەلێوە لە گراتسی ئۆتریش بەڕێوە دەچێ.