ئادار 19, 2018 16:18 Asia/Tehran
  • حەوتەی بیست و نۆهەمی لالیگا؛ بردنەوەی پڕلەگۆڵی ریاڵی مەدرید لەهەمبەر خیرونا

تیمی ڕیئالی مەدرید لەیاریی ناوماڵدا لەهەمبەر تیمی خیرونا بە درەوشانەوەی ڕۆناڵدۆ ، سەرکەوتنێکی پڕلەگۆڵی بەدەست هێنا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، تیمی تۆپی پێی ڕیئالی مەدرید دوێشەو(یەکشەممە) لەچوارچێوەی حەوتەی بیست و نۆهەمی ڕکابەرییەکانی لالیگا لە یاریگەی سەنتیاگۆ برنابێئۆ لەهەمبەر خیرونا یاری ئەنجامداو خەنیمەکەی بەئەنجامی شەش بە سێ بردەوە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەو یارییەدا چوار گۆڵی لە خولەکەکانی یانزە، ٤٨ ، ٦٤ و ٩١ تۆمار کرد. لوکاس واسکزلە خولەکی٥٩ و گرت بیل لەخولەکی٨٥دا دوو گۆڵی دیکەی ریئالی مەدریدیان تۆمار کرد. لەبەرامبەریشدا کریستییەن ئەستۆنی لە خولەکەکانی٢٩و٦٧ و خوانپە لەخولەکی٨٨دا تۆمارکەری گۆڵەکانی خیرونا بوون.

قوتابیانی زەیدان بەو بردنەوە کۆی ئیمتیازەکانیان گەیاندە ٦٠ گۆڵ و پلەی سێهەمیان لە والنسیا سەندەوە.