ئادار 19, 2018 16:28 Asia/Tehran
  • تیمی نیشتمانی تیرهاویشتنی کەم ئەندامان نیردران بۆ ئیمارات

تیمی نیشتمانیی نیشانە پیکانی کەم ئەندامان بۆ بەشداری کردن لە جامی جیهانی تیرهاویشتن بە هەشت وەرزشکار چوونە ئەلعینی ئیمارات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، تیمی نیشتمانی نیشانە پیکانی کەم ئەندامان بۆ بەشداری کردن لە جامی جیهانی ئەمڕۆ دوشەممە بیست وهەشتی ڕەشەمە بە هەشت وەرزشکار چوونە ئەلعینی ئیمارات. پێشبڕکیکان لە یەکەمی خاکەلێوە لە دوو بەشی تفەنگ ودەمانچەی بایی وتفەنگی خەفیف دەسپێده بێ وهەتا حەوتەمی خاکەلێوە یش درێژەی دەبێت. لەم تورینمینتە دا، سارە جەوانمەردی وسەمیرا ئارم لە ده مانچەی بایی دەمیتر وخەفیف ، خەدیجە ڕوستەمی لە ده مانچە ی دەمیتر ، مەعسومە خودابەخشی وزارا غوڵام زادە لە تفەنگی بایی وتفەنگی خەفیف ، ڕوقەیە شوجاعی لە تفەنگی بایی ومەجید فەلاح ئەردەشیر ومەهدی زەمانی لە ده مانچەی بایی دەمیتر وخەفیف پێکەوە پێشبڕکیی دەکەن. تیمی نیشتمانی نیشانە پیکانی کەم ئەندام هەشتی خاکەلێوە دەگەڕێتەوە بۆ وڵات.