ئادار 24, 2018 11:21 Asia/Tehran
  • توڕی جیهانی تنیسی سەرمێز: نوێنەری ئێران زێڕی وەدەست هێنا

"ئەمین ئەحمەدیان"ی ئەندامی تاقمی تنیسی سەرمێزی لاوانی ئێران شەوی شەممە میداڵیای زێڕی تۆڕی جیهانی وڵاتی تونسی وەدەست هێنا .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە درێژەی تووڕی جیهانی  تنیسی سەر مێز  بەمیواندارەتیی توونس، ئەمین ئەحمەدییان،  لە فیناڵی بەشی  تاکەکەسی کوڕان دا لە ڕیزی تەمەنی  لاوان  لەگەڵ شاە مانووش لە هندوستان یاری  کرد و بە بەدەست هێنانی  ئیمتیازی  چوار  بەسەر دوو، میدالیای  زێڕی بە دەست هێنا  .

هەڵبژاردەی ئێران لەم  پێشبڕکێیانەدا بە  ئەمین ئەحمەدیان  و ئەمیر ڕەزا  عەباسی و مەهشید  ئەشتەری بەشداری کرد و بە دوو میدالیای زێڕی تاقمی  و تاکەکەسی و بورونزێک  کۆتایی  بە کاری خۆی  هێنا  .

ئەمین  محەممەدیان  میدالیای  زێڕ و ئەمیر رەزا  عەباسی میدالیای بورونز  ی  بەشی تاکەکەسیان بە دەست هێنا و لە تیمی کوڕانیش  هەڵبژاردەی ئێران پێکهاتوو لە ئەمەدیان و  عەباسی ، زێڕیان وەرگرت.

هەڵبژاردەی  تنیسی  سەر مێزی لاوانی ئێران  حەڤدەی مانگی مارس  ڕویشتبوونە  توونس  .

لە ڕۆژی شەممەش  پێشبڕکێی هەستیاری  هەڵبژاردنی ئولەمپیکی لاوانی  2018 ی ئەرژەنتین  بەشێوەی تاک حەزفی لە تونس دەست پێ دەکرێت  کە دوو نوێنەری ئێران  لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانی تر، رکابەرایەتی دەکەن.

سەرپەیڤ