ئادار 24, 2018 16:12 Asia/Tehran
  • هەڵبژاردەی تیرهاوێژانی کەم ئەندامی ئافرەتی ئێرانی بوو بە پاڵەوانی جیهان

خاتوونی تیرهاوێژی کەم ئەندامی ئێرانی لە بەشی تاکەکەسی و هەڵبژاردەی کەم ئەندامانی ژنانی ئێران لە بەشی یانەیی دا بوون بە پاڵەوانی جامی جیهانی تیرهاوێژی کەم ئەندامان.

لە سێیەمین  ڕۆژ لە پێشبڕکێکانی  جامی جیهانی تیرهاوێژەرانی کەم ئەندامی جیهان لە شاری عەینی ئیمارات و لە فینالی ماددەی تەپانچەی بادی دە میتری  ئافرەتان، سارە جەوانمەردی  بە تۆمارکردنی ریکوردی  232 و هەشت دەهەم، گەیشتە پلەی پاڵەوانەتی .

لەبەشی پێشەکی ئەم پێشبڕکێیانە سێ  ئافرەتی تیمی تیرهاوێژی ئێران ، سارە جەوانمەردی  بە تۆمارکردنی ریکوردی  570 ، سەمیرام ئێرەم  بە ریکوردی  567 و خەدیجە روستەمی بە ریکوردی 552  بە ڕیز لە پلەی یەکەم، سێیەم و حەوتەم  گەیشتنە فینالی ئەم پێشبڕکێیانە.

بەم شێوەیە  تیمی تەپانچەی بادی  دە میتری  ئافرەتان سەرجەم  بە 1689  ئیمتیاز  بوو بە پاڵەوانی ئەم پێشبڕکێیانە.

مەعسوومە خودابەخشی  و زەهرا غوڵامزادە  دوو نوێنەری تیمی ئێرانیش ئەمڕۆ شەممە بۆ یەکەمین جار لە پێشبڕکێکانی تفەنگی  خەفیفی بادی R9 بەشداری دەکەن .

پێشبڕکێی  تیرهاویشتنی کەم ئەندامانی جیهان لە دووبەشی  تفەنگ و تەپانچەی بادی و تفەنگی خەفیف لە بیست و یەکەمی مانگی مارس دەستپێکراوە و هەتا بیست و حەوتەمی  مارس لە شاری عەینی ئیمارات  درێژەی هەیە .