سی و پێنجەمین خولی ڕکابەرایەتیی نێودەوڵەتیی قورئانی پیرۆز لە تاران
سی و پێنجەمین خولی کێبەرکێی نێودەوڵەتیی قورئانی پیرۆز بە ئامادە بوونی نوێنەرانێک لە ٨٤ وڵاتی جیهانەوە لە تاران دەست پێ بوو.
سی و پێنجەمین خولی کێبەرکێی نێودەوڵەتیی قورئانی پیرۆز بە درووشمی هەمیشەیی "یەک کتێب یەک ئۆمەت" کە لە دەقی قورئانی پیرۆز وەرگیراوە ڕۆژی پێنجشەممە هاوکات لەگەڵ جێژنەکانی شەعبانییە بە بەشداریی ٢٥٨ نوینەر لە ٨٤ وڵاتی جیهانەوە دەست پێ بوو.
لەم خولەی کێبەرکێی قورئانی لە پێنج بەش دا ژنان و پیاوان، نابینایان، خوێندکارانی زانکۆ و قوتابخانە ئایینییەکان لە نوێژگەی تاران پێکەوە ململانێ دەکەن و کێبەرکێی نێوان بەشدار بوانی فەقیە و خوێندکاریش لە شارەکانی قوم و مەشهەد بەڕێوە دەچێ.
ئافرەتانی ٢٨ وڵاتی جیهانیش ئامادەیی خۆیانیان دەربڕیوە بۆ بەشداری لە دووەمین خولی کێبەرکێی نێودەوڵەتیی قورئانی پیرۆز لە بەشی ئافرەتاندا.
بۆ یەکەم جار لە کێبەرکێی ئەمساڵدا، هاوکات پێنج کێبەرکێی نێودەوڵەتیی گەورەساڵان، نابینایان، ئافرەتان، خوێندکاران و فەقیەکان بەڕێوە دەچێ.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ سەرجەم ئەم پێنج کێبەرکێ نێودەوڵەتییە لە ژێر چاوەدێری ٤٠ داوەر و مامۆستای لێهاتوو و خاوەن بیر و ڕای قورئانی، بریتی لە ٢٤ داوەری ئێرانی و ١٦ داوەری بیانی بەڕێوە دەچێ.
هەروەها هاوکات لەگەڵ ئەم خولەی کێبەرکێ دا، دەیەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی توێژینەوە قورئانییەکانیش بە ئامادەبوونی توێژەران و لێکۆڵەرانی قورئانی زیاتر لە ٢٠ وڵاتی جیهان لە شاری قوم بەڕێوە دەچێ.