نیسان 21, 2018 23:34 Asia/Tehran
  • تاران میوانداری نوێنەرانی پێنج كیشوەری جیهانە لە فستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجردا

بە بەشداری چەندین بەرهەمی سینەمایی جیهانی، سی و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر لە تاران بەڕێوەدەچێت. له‌ ( 36 ) ه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر له‌ پایته‌ختی ئێران 7 فیلمی سینه‌مایی له‌ به‌شی " چاوخشاندنێك " به‌ سەر سینه‌مای ئیتالیا نمایش ده‌كرێت .

له‌ به‌شی پێشبركێ فیلمێكی سینه‌مایی و له‌ به‌شی چرای خه‌یال دوو فیلمی سینه‌مایی و فیلمێكی سینه‌ماییش له‌ به‌شی نمایشی تایبه‌ت و ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌مێننه‌وه‌ له‌ به‌شی چاوخشاندنێك به‌ به‌رهه‌مه‌كان نمایش ده‌كرێن .

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر ڕاگەیاند: بەبۆنەی تێپەڕبوونی 120 ساڵ بەسەر سینەمای ئێراندا، فێستیڤاڵی فەجر لە کۆمەڵەی پەردیسی سینەمایی "چارسوو" بەڕێوەدەچێت و بەو بۆنەیەوە فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر بەرنامەیەکی تایبەتی بۆ داڕشتووە.

فێستیڤاڵی فەجر لە کۆمەڵەی پەردیسی سینەمایی "چارسوو"

پووستەری سەرەکی فێستیڤاڵ بە کەڵک وەرگرتن لە وێنەیەکی کۆنی پەیوەست بە سەردەمی هاتنی سینەما بۆ ئێران، پەردەی لەسەر لادرا.

پووستەری سەرەکی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر

"ڕەزا میرکەریمی" بەڕێوەبەری سی و شەشەمین فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر دەربارەی فێستیڤاڵەکە وتی: "یانەی ٣٠ هەزار کەسی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر، بەشداریی هۆگرانی سینەمایی، خویندکاران، قوتابیان، بنەماڵەی پیشەیی سینەما و دەزگا ڕاگەیاندنە نەتەوەیی و نێودەوڵەتییەکان، پاڵپشتێکی گەورەن بۆ بەڕێوەبردنی تۆكمە و تەواوی ئەم فیستیڤاڵە و پلانی بەشە جۆراوجۆرەکانی فێستیڤاڵ."

بەڕێوەبەری سی و شەشەمین فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر دەڵێت: "فێستیڤاڵی ئەمساڵ، گونجاو لەگەڵ ئامانجی نەتەوەیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتی خۆی، کۆمەڵێک بەشی جۆراوجۆری لە خۆگرتووە و لە تەنیشت پێشکەشکردنی ئاسۆیەک لە ژانری جیاوازیی سینەمای جیهان و گرنگیدان بە سینەمای جیهانی ئیسلام، جگە لە نمایش، ڤۆرك شۆپی زانستیی جۆراوجۆریش تیایدا بەڕێوەدەچێت.

سی و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر، بە بەشداریی هونەرمەندان، دەرهێنەران، رۆژنامەنووسان، رەخنەگران و میوانانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێ، لە کۆمەڵەی پەردیسی سینەمایی "چارسوو" لە شاری تاران بەڕێوەدەچێت.

 

 

 

سەرپەیڤ