نیسان 22, 2018 16:43 Asia/Tehran
  •  ئێحسان حەدادی  بوو بە پاڵەوانی هاویشتنی دیسک

وەرزشڤانی ئێرانی و جێگری پاڵەوانی ئۆلەمپیکی ٢٠١٢ـی لەندەن توانی پلەی یەکەمی هاویشتنی دیسک لە ڕکابەرییەکانیی "لانگ بیچ"ـ لۆس ئانجلێسی ئەمریکا دەستبخات.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری میهر،" ئێحسان حەدادی" هاوێژەری دیسکی ئێران بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕکابەرییەکانیی "لانگ بیچ"ـ لۆس ئانجلێس توانی بە تۆمارکردنی ڕێکۆردی ٦٦.٢٤ مەتر پلەی یەکەم دەستبخات.

 ئەم ڕکابەرییە بە ئامادە بوونیی پتر لە ٤٥ هاوێژەری دیسک لە سەرانسەری جیهان لە یاریگەی لانگ بیچ بەڕێوە چوو و پاڵەوانانی ناوداری جیهانیش لە یارییەکانی ئۆلەمپیک ، جیهانی و لیگی ئەلماسیش لەم ڕکابەرییانە دا بەشدار بوون.

ئێحسان حەدادی لە دوو یاری پێشووتری دا توانیی بە تۆمارکردنی ڕێکۆردەکانی سەرنجڕاکێشی ٦٨.٨٥ مەتر لە ڕکابەریی" چۆلاویستا" و ٦٧.٠٤ مەتری"کالیفۆرنیا" شەپۆڵی هیواداریی بۆ سەر کەوتنی دووبارەی ڕاکردن و مەیدانی ئێران  لە یارییەکانی ئاسیایی جاکارتا و یارییەکانیی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ بخاتە گەڕ.

 

سەرپەیڤ