پاڵەوانیەتی وەرزشوانی ئێرانی لە جامی جیهانی ڕەوەزوانی
نیسان 23, 2018 17:18 Asia/Tehran
ڕەزا عەلیپوور ڕەوەزوانی ئێرانی لە کێبەرکێکانی جامی جیهانی ڕووسیا بوو بە پاڵەوان .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا ، ڕەزا عەلیپوور لە فیناڵی کێبەرکێکانی جامی جیهانی ڕەوەزوانی لە مسکۆ بە ڕیکوردی 5 چرکە و 82 سەدومی چرکە گەیشتە پلەی پاڵەوانیەتی . عەلیپوور لە ساڵی 2017ش توانی وەک باشترین ورزشوانی جیهان لە لقەکانی غەیری ئولەمپیک هە لبژێردرێت . یەکەمین خولی کێبەرکێیەکانی جامی جیهانی ڕەوەزوانی ساڵی 2018 لە موسکۆی پێتەختی ڕووسیا خەریکە بەڕێوە دەچێت .