نیسان 26, 2018 13:36 Asia/Tehran
  • فستیڤاڵی پیشەی دەستی ئافرەتانی وڵاتانی ئیسلامی لە تەورێز بەڕێوە دەچێ

بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی توێژینەوە، مێژوو، کەلتوورو هونەری وڵاتانی ئیسلامی (ئێرسیکا) وتی: بڕیارە چوارەمین خولی فستیڤاڵی پیشەی دەستی ئافرەتانی وڵاتانی ئیسلامی ساڵی ٢٠١٩ لە تەورێزی باکووری ڕۆژئاوای ئێران بەڕێوە بچێ.

"خالد ئەرن" بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی توێژینەوە، مێژوو، کەلتوور و هونەری وڵاتانی ئیسلامی (ئێرسیکا) ڕۆژی پێنجشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنادا بە ئاماژە بەوەی کە هەنگاوە بەرایییەکانی فستیڤاڵی پیشە دەستییەکانی ئافرەتانی وڵاتانی ئیسلامی بە هاوکاریی زانکۆی هوبەری ئیسلامیی تەورێز دەست پێ بووە، وتیشی: ناوەندی توێژینەوە، مێژوو، کەلتوور و هونەری وڵاتانی ئیسلامی (ئێرسیکا) لە بواری کەلتوور، مێژوو  و پیشە دەستییەکان چالاکی دەکات و لەم بوارەدا تا ئێستا پێشانگەی زۆر لە وڵاتانی جۆربەجۆر لەوان ئێران بەڕێوە بردووە و لە ئێرانیشدا لە شارەکانی تاران , ئیسفەهان و تەورێز پێشانگەمان بەرپا کردووە.

خاد ئەرن بە ئاماژە بەوەی کە لە دیداریدا لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی کەلەپووری فەرهەنگی، پیشە دەستییەکان و گەشتیاریی ئێران، لە سەر پەرەپێدرانی هاوکاریی هاوبەش ڕێککەوتن کراوە، وتیشی: کاری هاوبەش بۆ پڕوپاگەندە کردن بۆ تەورێز وەکوو میوانداری چوارەمین خولی فستیڤاڵی پیشە دەستییەکانی وڵاتانی ئیسلامی لە ساڵی ٢٠١٨ دەست پێ دەبێ.

بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی توێژینەوە، مێژوو، کەلتوور و هونەری وڵاتانی ئیسلامی (ئێرسیکا) ڕۆژی ڕابردوو لە ڕێ و ڕەسمی دەسپێبوونی ڕووداوی نێودەوڵەتیی گەشتیاریی تەورێز ٢٠١٨ بەشداریی کرد.

ئەم ڕووداوە نێودەوڵەتییە بە سەرنجدانی هەڵبژێردرانی تەورێز وەکوو پێتەختی گەشتیاریی جیهانی ئیسلام لە ساڵی ٢٠١٨ ، بە ئامادە بوونی حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران و ژمارێک لە باڵیۆزان و وەزیرانی گەشتیاریی وڵاتانی ناوچە بەڕێوە چوو.