نیسان 26, 2018 19:17 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی منداڵێکی چوارساڵانی ئێرانی لە پێشبڕکێ جیهانیەکان دا

وەرزشوانی چوارساڵانی ئێرانی لەمیانەی پێشبڕکێی بلیمەتانی جیهان لە پیکەن هاوکات لەگەڵ وەدەستهێنانی زیاترین ئاوانس پلەی پاڵەوانیشی بەدەست هێنا .

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ پێنج شەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، ئارات حوسێنی وەرزشوانی چوار ساڵانی خەڵکی بابول لە (باکووری ئێران) لە ڕکابەرییەکانی بلیمەتان وهەڵکەوتووانی جیهان لە پیکەن، توانی هەموو ئاستەنگە وەرزشییەکان بۆ وێنە، بازدان لەسەر مانع و ڕەوەزوانی سەرکەوتووانە پشت سەرناو پلەی یەکەمی جیهانی وەک بچووکترین وەرزشوان بەدەست هێنا.

پێشتر لە بەرنامەی تەلەفزیۆنییlittle big shotsی ئوسترالیا، نازناوی پیاوی جۆڵاتەنەی ئێرانیان پێدا، هەروەها جوڵان و نمایشی سەیروسەمەرەی ئارات بوو بەهۆ هەتا ناوی وەک"بە‌هێزترین منداڵی جیهان" لەڕوانگەی بەکارهێنەرانی یوتیوپ بناسرێ.

سەرپەیڤ