May 19, 2018 16:58 Asia/Tehran
  • هەواڵە وەرزشیەکان

سەرکەوتنی تیمی نیشتمانی بالەی پێشبرکیکانی بەرایی تیمی نیشتمانی بالەی ئێران لە یەکەمین پێشبرکیکانی بەرایی خۆی بە ئاکام وئەنجامی سێ بەسەر یەک سیربستانی بەردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری سەداوسیما ، تیمی نیشتمانی بالەی ئێران لە یەکەم پێشبڕکیکانی بەرایی خۆی لە یانەی سیربستان لەبەرانبەر ئەم تیمە یاری کرد ولە گشتی یاریەکەدا بە ئاکامی سێ بەسەر یەک ئێران یاریەکەی بردەوە. پێشبڕکیکانی لیگی نەتەوەکانی بالە بۆ ئێران لەچواری جۆزەردان دەسپێدەکرێت وتیمی نیشتمانی ئێران لە دەسپێکرانی پێشبڕکیکان لە سیربستان مەشق دەکات. تیمی نیشتمانی بالەی ئێران حەوتەکانی یەک هەتا چوارمیوانی  فەرانسە، ئارژانتین، ڕوسیا وئەمریکا دەبێت ولە حەوتەی پێنجەم لە یانە دا لە کوریای باشووری، ئاڵمانیا، وبولغارستان میوانداری دەکات.

تکواندوکارانی کە م ئەندام ئەمشەو دەچن بۆ ڤیتنام

تیمی نیشتمانی تکوندووی کەم ئەندامانی ئێران بۆ بەشداری کردن لە پێشبڕکیکانی پاڵەوانەتی ئاسیا ئەمشەو دەچن بۆ ڤیتنام. بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، پێشبڕکیکانی پاڵەوانەتی ئاسیا تکواندوی کەم ئەندامان لە سێهەمی جۆزەردان لە شاری هوشیمینەی ڤیتنام دەسپێدەکرێت ودە تکواندوکاری کەم ئەندام بۆ بەشداری کردن لەم پێشبڕکییانە ئەمشەو دەچن بۆ ڤێتنام .

دوایین مەشقی تیمی نیشتمانی تۆپی پێ بەر لە یاری لەگەڵ ئۆزبەکستان ئەنجام بوو.تیمی نیشتمانی تۆپیی پێ ئێران کە بڕیارە ئەمرٶ شەممە بۆ یاریەکی بەرایی لە یانەی ئازادی لەگەڵ تیمی نیشتمانی ئۆزبەکستان یاری بکات، دوێنێ دوایین مەشقەکانی خۆی لەتاران ئەنجام دا. بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، مەشقی شادابی تیمەکانی نیشتمانی تۆپی پێ ئێران بەیانی هەینی بە بەشداری وئامادەبوونی یاریزانانی ئامادە لە ئوردو ئەنجام بوو پاشنێوەڕووی هەینیش دوایین یاری مەشقی یان ئەنجام دا.