هەڵبژاردەی زۆرانبازی فەرەنگی هێزی چەکداری ئێران بووە جێگری پاڵەوانەتی جیهان
هەڵبژاردەی زۆرانبازی فەرەنگیی ئێران بەوەدەستهێنانی زێڕێک، زێوێک و سێ بورونز بووە جێگری پاڵەوانەتی پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتی هێزی چەکداری جیهان(سیزم) .
سی وسێیمین خولی پێشبڕکێکانی زۆرانی فەرەنگی پاڵەوانەتی هێزەچەکدارەکانی جیهان ڕۆژانی حەڤدە هەتا نۆزدەی مانگی مەی لەشاری مۆسکۆی ڕووسیا بەڕێوە چوو و لە کۆتایی هەڵبژاردەی ئێران بە میداڵێکی زێڕ لە کێشی 63 کیلو، میداڵێکی بورونز لە کێشی 82 و سێ میداڵیای بورونز لە کێشەکانی 60 و 97 و 130 کیلۆ و بەدەست هێنانی 132 ئیمتیاز دوای هەڵبژاردەی ڕووسیا ، پلەی جێگری پاڵەوانەتی بە دەست هێنا.
هەڵبژاردەی زۆرانی ئازادی ئێرانیش بەرلەمە بە بەدەست هێنانی 2 میدالیای زێڕ، دوو بورونز ، بوو بە جێگری پاڵەوانی پێشبڕکێکانی هێزی چەکداری جیهان لە ڕووسیا.
سی و سێیەمین خولی پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازادی پاڵەوانەتی هێزە چەکدارەکانی جیهان واتە سیزم لە سێ شەممە پازدەی مانگی مەیەوە لە مۆسکۆ دەست پێکراوە و ڕۆژی پێنج شەممە کۆتایی پێهات.
ئەنجومەنی نێودەوڵەتی وەرزشی سەربازی کە ناسراوە بە سیزم، لە هەژدەی فڤرییە ی ساڵی 1948 لە شاری نیسی فەرەنسا دامەزرا.