May 20, 2018 13:13 Asia/Tehran
  • سەرمایەدانانی بانکیی ئەورووپا لە ئێران

کومیسێری بودجەی یەکێتیی ئەورووپا سەرباری ڕاگەیاندرانی بایکوتەکانی واشینگتۆن بەدژی تاران،باسی دەستپێکرانی بەمزوانەی سەرمایەدانانی بانکی کرد لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دا .

گۆنتر ئوتینگر  لە وتووێژ لەگەڵ ڕادیۆ ئاڵمان  بەڕاگەیاندنی ئەمەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە وڵاتانێک کە هاوکاری ئابووری  ئێران دەکەن  دەکەونە بن بایکۆت، پێداگری کرد  :  ئەم یەکێتییە بێ  سەرنج دان بە هەڕەشەی واشینگتۆن بەم زووانە سەرمایەگوزاری بانکی لە ئێران ئەنجام دەدات  . 

ئوتینگر  بە ئاماژەدان بە ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئەمریکا سەبارەت بە توندتر بوونی بایکۆتەکان بەدژی ئێران وتی  :  یەکێتیی ئەورووپا داوای  درێژەی  هاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات . 

کۆمیسری  بودجەی یەکێتیی ئەورووپا وتیشی :   دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دبێ بزانێ کە یەکێتیی ئەورووپا پێویستی بە بازاڕەکانی ئەمریکایی نییە  بەڵکوو ئەمە ئەمریکاییەکانن  کە بۆ ڕادەست کردنی  دەستهاتەکانیان  بەتایبەت لە بواری دیجیتاڵ پێویستیان بە بازاڕەکانی ئەورووپی هەیە.

ترەمپ  هەشتەمی مانگی مەی کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجامی ڕاگەیاند  بەڵام یەکێتیی ئەورووپا  دوای ئەم کارە، لەسەر داکۆکی جیددی  و بەبڕشتانەی لە درێژەی جێبەجێ کردنی بەرجام بێ ئامادەبوونی ئەمریکا، پێداگری دەکات.

سەرپەیڤ