May 20, 2018 13:14 Asia/Tehran
  • هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بە سەرکەوتن لەبەرامبەر ئوزبەکستان دا گەیشتە جامی جیهانی

هەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی یەکشەم لە یاری پرۆڤەکاریی لەبەرامبەر هەڵبژاردەی ئوزبەکستان سەرکەوتنی وەدەست هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس هەڵبژاردەی  تۆپی پێی کۆماری ئسیلامیی ئێران لە دوایین یاری  دوستانەی لە ئێران بەرلە ڕۆیشتنی  بۆ جامی جیهانی ڕووسیا شەوی یەکشەممە لە کاتژمێر نۆی دوێشەو بە کاتی تاران لە یاریگە ی  ئازادی تاران  لەگەڵ ئوزبەکستان  یاری کرد و ئەنجامەکەی یەک بەسەر سیفر بە قازانجی ئێران  تەواو بوو  . 

ڕووزبەی چشمی  بۆ هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران گوڵی کرد  . 

 تەیموور کاپانزە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی  ئوزبەکستان دوای ئەم یارییە وێڕای ڕێزگرتن لە  یاری هەڵبژاردەی  ئێران  ، لە تیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک  تاقمێکی باش و خاوەن تەکنیک ناوی برد  . 

جامی جیهلانی 2018 لە چواردەهەمی ژووئەن هەتا پازدەهەمی ژووئییە لە ڕووسیا بەڕێوە دەچێت.  هەڵبژاردەی ئێران لە جامی جیهانی 2018ی ڕووسیا لەگەڵ ئیسپانیا، پورتوگال و مەغریب هاو تاقمییە.

سەرپەیڤ