May 20, 2018 16:03 Asia/Tehran
  • فیناڵی جامی حەزفی بەریتانیا؛ چلسی  بوو بە فاتیحی جامی حەزفی بەریتانیا

تیمی تۆپی پێی چلسی بە سەرکەوتنی بەرامبەر مانچێستێر یونایتێد فاتیحی جامی حەزفی یانەکانیی بەریتانیا بوو.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر، تیمەکانی تۆپی پێی چلسی و مانچێستێر یونایتێد ڕۆژی شەممە یاری فیناڵی ڕکابەرییەکانیی جامی حەزفی یانەکانی بەریتانیای لە یاریگەی ئوڵدترافورد بەڕێوە بردووە کە لە کۆتایی دا ئابی پۆشانی لەندەنی یەک بە سیفر سەرکەوتن.

ئیدن هازارد لە خولەکی ٢٢ لە سەر خاڵی پیناڵتی دەروازەی شەیتانە سوورەکانی کردەوە.

 یاریزانانی مانچێستێر یونایتێد بە تووندی سەبارەت بەم پیناڵەتییە نارەزایەتییان دەربری. لەو فیلمانە لە تەلەڤزیۆن بڵاوکرانەوە ڕوون بوو فیل جۆنز هەلەی پێناڵتی لە سەر ئێدن هازارد نەکردووە بەم آحلە مایکل ئۆلیور،داوەری ئەم یارییە وەها بڕوایەکی نەبوو. ئۆلیور لە ایری ڕیئالی مەدرید بەرامبەر یووێنتووسیش پیناڵتییەکی پڕ هەرا وهوریای بە قازانجی مەدریدییەکان راگەیاندبوو کە چارە نووسی یارییەکەی گۆڕی.

 بەم چەشنە خۆزە مۆرینیۆ بەرامبەر تیمی پێشووی خۆی ناکام مایەوە و ئانتۆنیۆ کوونتە دوای وەرزێکی ئەستەم لە خولەنایابەکانی بەریتانیا، جامی حەزفی پێشکەشی ئابی پۆشانی لەندەنیی کرد.