دیداری ئەندامانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە گەڵ روحانی
May 21, 2018 10:40 Asia/Tehran
ئەندامانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە سەروبەندی بەڕێکەوتن بەرەو جامی جیهانیی 2018 ی روسیا چاویان کەوت بە سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران. فانیلەی هەڵبژاردەی تۆپی ئێران بە ژمارە 12 ش وەک دیاری درا بە سەرۆک روحانی .
سەرۆک کۆمار روو لە یاریزانانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیران گوتی : ئێوە لە مانگی موبارەکی رەمەزاندا خەریکن بەرەو پێشبڕکێ گرنگەکانی جامی جیهانیی دەچن و یەکەم یاری وڵاتەکەمان لە رۆژی جەژنی رەمەزاندا بەڕێوەدەچێ . ئەم ریکەوتە پیرۆزانە بە باش لێک ئەدەینەوە و هیوادارم لەم جەژنە گەورەیەدا ، ئێوەش جەژنانەیەکی دیکە بدەن بە گەلی ئێران .
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە جامی جیهانیی روسیا لە قۆناخی بەرایی دا لە گەڵ هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا ، پورتوگاڵ و مەراکیش لە گروپی بی دا یاری دەکات .