May 21, 2018 19:12 Asia/Tehran
  • ڕێ وڕەسمی بەڕێکرانیی هەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی پیی ئێران  بۆ  جامی جیهانی

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵنێری وەرزشی هەواڵدەری تەسنیم، ڕێ و ڕەسمیی بەڕێکردنیی هەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی پێ و پەردەلادان لە سروودی هەڵبژاردەی نیشتمانی ڕۆژی (یەکشەممە) لە هۆڵی وەحدەتی ناوەندی ڕودەکی دەستپێکرا.

*ئەم رێ وڕەسمە سەرەڕای زۆر بوونی بەشداران و میوانان لە هۆڵی وەحدەت، بەشکۆ بەڕێوە چوو.

*لەم ڕێ وڕەسمە ڕەزا سالحی ئەمیری، محەممەد ڕەزا داوەرزەنی،مەهدی تاج، مەحەممەد ڕەزا ساکت،عەلی کەفاشیان،کارلۆس کێرۆش، یاریزانانی نیشتمانی، ئەندامانی فێدراسیۆنی تۆپی پێی، بەڕێوە بەری ناوەندی ڕودەکی ، باڵوێزی ڕوسیا، قاسمی، وتە بیژی وەزارەتی دەرەوە و.. .ئامادەبوون.

ئەحمەد ڕەزا عابد زادە

*یاریزانان و ڕاهێنەرانی   ناوداری وەک عەلی دایی، ئەحمەد ڕەزا عابد زادە، حسین کەلانی، فەرامەرز زللی، وینفرد شێفێر، نەسرۆڵڵا عەبدوڵاهی، حەمید ئیستیلی،مەحموود فکری و... لەم رێ وڕەسمە دا بەشداریان کردوو.

کێیرۆش و عەلی دایی

* عەلی دایی گوڵکاری مێژووی تۆپی پێی جیهان لە ڕێزبەندی یەکەم دایە و بوونی ئەو لەم ڕی وڕەسمە متمانە بە خۆی یاریزانانی زۆرتر کردەوە.

* داوەرزەنی جێگری وەزیری وەرزش لە وتاردانی دا وتی کە یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانی ٢٣ سەرداری تۆپی پێی ئێرانن.لەم کاتە دا سەردار ئازموون ئاماژەی کردە مەهدی تارمی و مۆرتەزا پورگەنجعەلی بۆ پێکەنین کە مەبەست لە سەرداران ئەوە.

شەهرداد ڕۆحانی هاوڕێ ئۆرکێستێری سەمفونیکی ئێران

*شەهرداد ڕۆحانی هاوڕێ ئۆرکێستێری سەمفونیکی ئێران دوو پارچە مووسیقایان پێشکەشکرد،لە درێژە دا ساڵار عەقیلی ستران بێژی ناودار سروودی هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێران بە ناوی "١١ ئەستێرە"ـی خۆێندەوە.

*لە درێژەی ڕێو ڕەسمەکە دا ئۆرکێستێری سەمفونیکی ئێران بە ڕێبەری شەهرداد ڕۆحانی پارچە مووسیقایەکی پۆرتۆگالیان پێشکەش بە کارلۆس کێرۆش کرد.

 

*کراسی هەڵبژاردەی نیشتمانی لە لایەن لیژنەی سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی و کارلۆس کێرۆش  درایە  ستران بێژی بەناو بانگ ساڵاری عەقیلی،هۆنەرمەندی مووسیقا زان و ڕێبەری ئۆرکێستری سەمفونێکی ئێران شەهرداد ڕۆحانی،فەریدون شەهبازیان و عەلی ئەکبەر سەفی پور بەڕێوە بەری گشتی ناوەندی ڕوودەکی.

 

 

سەرپەیڤ