May 22, 2018 16:55 Asia/Tehran
  • خەڵاتی

فیلمی دێکۆمێنتی ئێرانی"خاوەن نیشتمان" لەدەرهێنانی خانمە سینەماکار مەهتاب سولەیمانی خەڵاتی دەرهێنەری یەکەمی فستیڤاڵی ئامستێردامی هۆڵەندای پێ بەخشرا.

فستیڤاڵی ئامستردام هەموو ساڵێک خەڵاتی "ڤەن گۆک" دەبەخشێ بە باشترین سێناریۆ(فیلمنامە)، سینەماکار(دەرهێنەر)، ئەکتەری پیاو و ژن، هونەر، شانۆ، وێنە، ئامادەکاریی، ئەنیمەیشن، بەڵگەمەند، بڵیندی داستانی، کورتەفیلم، میوزیک ڤیدیۆ، فیلمی ئەزموونی، سینەماکاری یەکەم وفیلمی خوێندکاری .

ئەو فستیڤاڵە کە هەموو ساڵێک لە ئامستردام بەڕێوە دەچێ، پێشینەی نۆ ساڵانی هەیە.

فیلمی دێکۆمێنتی ئێرانی"وەتەن دار" سەربەردەو چیرۆکی پەناخوازێکی ئەفغانستانییە کە سی و حەوت ساڵ لەوەپێش بە دەسپێکرانی شەڕی سۆڤییەت لە وڵاتەکەی، هاوڕێ لەگەڵ تەنیا منداڵەکەی ناچاربوو  ئەو وڵاتە جێ بێڵێ و ڕوو بکاتە ئێران.

سەرپەیڤ