پیشانگای نێودەولەتی قورئانی پیرۆز لە تاران، گەورەترین ڕووداوی پیشانگاییە لە جیهانی ئیسلامدا
بیست و شەشەمین پیشانگای نێودەوڵەتی قورئانی پیرۆز لە نوێژگەی ئیمام خومەینی (ره) تاران له حاڵی بەڕێوە چوونه. ئەم پیشانگایە تا 15ی جوەزەردان لە کاتژمێر 17 تا 24 ئامادەی وەرگرتن و میواندارییە لە هەمووان.
دروشمی بیست و شەشەمین پیشانگای نێودەوڵەتی قورئانی پیرۆز، کە لە سەروبەندی چلەمین ساڵەهاتی سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامیدا بەڕێوە دەچێ، "قورئان، چلچرای ڕێنوێنی"یە. هەروەها هەندێک لە چالاکییەکانی پیشانگای بیست و شەشەم، پەیوەندی بە چل ساڵە بوونی ئینقلابی ئیسلامییەوە هەیە. لەم پیشانگایە کە بە هاوکاری ڕێکخراوە جۆربەجۆرەکانی وڵات و بە بەشداری 20دامەزراوەی نێودەوڵەتی قورئانی پیرۆز و 32 دامەزراوەی جەماوەری، 16 ناوەندی زانستگایی و 15 ناوەندی زانستە ئاینییەکان بەڕێوە دەچێ، نوێنەرانێک لە 7 ولاتی جیهان و دەیان کەسایەتی هەڵکەوتەی بواری قورئانی پیرۆز لە وڵاتانێکی وەکوو عێراق، مالزیا، ئازەربایجان و ... بەشدارییان هەیە.
بەرینایی پیشانگاکەی تاران پتر لە 50هەزار مەتری دووجایە کە بریتییە لە 33 هەزار مەتری دووجا لە شەوستان، 7 هەزار مەتری دووجا لە نیو نەهۆمەکان و 10 هەزار مەتری دووجاش لە بەشە ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژئاواییەکەی نوێژگەی ئیمام خومەینی. لەگەڵ ئەوەشدا پیشانگای قورئانی پیرۆز لە 176 شارستانی ئێرانیش بەڕێوە دەچێ.
بەڕێوەچوونی پتر لە 60 کۆبوونەوەی پسپۆڕی و نیوە پسپۆڕانە، پیشاندانی ئاسەوار و بەرهەمی دیکۆمێنتاری و کورتە فیلم و ئەنیمەیشن، پێشکەش کردنی نوێترین دەسکەوتەکان و بەرهەمە هونەرییەکان لە پەیوەندی لەگەڵ قورئانی پیرۆز، بەشداری هومەرمەندانی 60 لقی هونەری شێوەکاری و 150 لقی تایبەت بە هونەری دەسکرد، بەشداری و ئامادە بوونی 40 دامەزراوە و ناوەندی زانستی ئایینی، بەڕێوەچوونی 50 گەڵاڵەی نوێ لەلایان ڕێکخراوە جەماوەرییەکان، بەڕێوەچوونی 30 کارگەی فێرکاری و 30 کێبەرکێی تایبەت بە منداڵان و تازەلاوان و ڕەخسانی بواری کڕینی ئانلاینی هەموو بەرهەمەکان لە ڕێگە یسیستەمی ئەلەکترۆنی، دابەشکردنی 2 ملیارد تمەن پسوولەی کڕین لە یانەی هاوڕێیانی پیشانگا، ناساندنی نموونە زەقەکانی بواری قورئان، لە خاڵە جێی بایەخەکانی پیشانگاکەی ئەمساڵە.
بەرپرسانی بەڕێوەچوونی پیشانگاکە، ئامانجی ئەمساڵیان بەو بابەتانە زانی.
- بردنەسەری ئاستی بیروباوەڕی قورئانی لە کۆمەڵگا
- پەرەپێدانی فەرهەنگی قورئانی
- دیاریکردنی پلانی تایبەت بۆ بەرهەمە قورئانییەکان
- گەشەپێدانی وێژمانی قورئانی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە جیهاندا