May 23, 2018 16:17 Asia/Tehran
  • ڕاهێنانی هەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی پێی ئێران ئەمڕۆ لە ئەستەمۆڵ درێژەی دەبێت

هەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی پێی ئێران کە بۆ بەرپایی ئۆردووی ئامادەیی لە تورکیایە، ڕاهێنانەکانی خۆی لە ڕۆژی ڕابردوو لە شۆێنی ئۆردوو لە کەمپی یانەی بەشیکتاش لە بەشی ئاسیایی شاری ئەستەمۆڵ دەستپێکردو ئەم ڕاهێنانە ئەمرۆ بە ئامادەبوونی هەوڵنێرانی خۆجێی درێژەی دەبێت.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی چوار شەممەی ئیرنا، میللی پۆشانی ئێران بۆ ماوەی  پێنج ڕۆژ لە شۆێنی ئۆردوو و لەناوچەیەک بەناوی "نوزت دێمیر تاسیسی لەری" تایبەت بە یانەی بەشیکتاشی تورکیا ڕاهێنانی خۆیان ئەنجام ئەدەن.  هەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی پێی ئێران لە ڕۆژی حەوتی جۆزەردان بۆ یاریی دۆستانە  پێش لە دەسپێکی جامی جیهانی لە یاریگەی فاتیح تریم بەڕەو ڕووی هەڵبژاردەی نیشتمانی تورکیا دەبێتەوە .  ٦ یاری پێشووتری هەڵبژاردەی ئێران لەگەڵ تورکیا بە ٤ بردنەوەی تورکیا و ٢ ئەنجامی یەکسان کۆتایی هاتووە .