May 24, 2018 17:00 Asia/Tehran
  • فیناڵی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپا، بەبڕشتانەترین ھەڕەشە بۆ بەفێڕۆچوونی ئاواتەکانی ڕێئاڵ

موحەممەد سەڵاح سەرەکی ترین یاریزانی لیورپوڵ و یاریزانێکە کە بە ئاسانی دەتوانێ خەونەکانی ڕێئاڵی مەدرید بۆ گەیشتن بە سێھەمین پاڵەوانەتیی یەک لەدوای یەکی ھەڵبژاردەی پاڵەوانان تێک بدات.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، دیداری تیپەکانی یاریی تۆپی پێی ڕێئاڵ مەدریدو لیورپوڵ لە فیناڵی کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپا کاتژمێر ٢٣:١٥ خولەکی ڕۆژی پێنجەمی جۆزەردان بەرپا دەکرێت.

لە حاڵێکدا کە سێ کوچکەی شاڵاوی تیمی یاریی تۆپی پێی ڕێئاڵ مەدرید بەرەوڕووی لاوازترین شێوازی خۆیەتی، لیورپوڵ بە سیستێمی ۳-۳-۴ یاری دەکات کە داگری یەکێک لە باشترین شاڵاوبەرانی جیھانیی یاری تۆپی پێ واتە موحەممەد سەڵاحە.

ناوبراو کە لە کێبەرکێکانی ئەم قۆناغەدا زیاتر لە چل گۆڵی تۆمار کردووە، توانیوتی دە گوڵی لە ھەڵبژاردەی پاڵەواناندا بە ئەنجام بگەیەنێت و ئەمەش بەو واتایەیە کە ناکرێ ئەم ئەستێرە میسرییە لەم یارییانەی ئێستادا بە ھەند نەگرن.

ئەمجارەیان سەڵاح لە گۆڕەپانی یارییەکەدایە و یاریی گەڕانەوەشمان نابێت، ئا بەمجۆرە بە دڵنیایەوە سەڵاح وەک ھەڕەشەیەک بۆ ڕێئاڵ دێتە ئەژمار. زەیدان و تیمەکەی ئەگەر بە تەمان بە سێھەمین پاڵەوانەتیی یەک لەدوای یەکی خۆیان لە ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپادا بگەن، لە یەکەم ھەنگاودا دەبێ ئەم یاریزانە لەگۆ بخەن.