May 25, 2018 19:27 Asia/Tehran
  • کرێکارانی وەرزشوانی ئێرانی هەشت میدالیای زێڕی جیهانیان بردەوە

کرێکارانی وەرزشوانی ئێران ئەمڕۆ هەینی لەمیانەی دووهەم خولی ڕکابەرییە جیهانییە وەرزشیەکانی کرێکاران (مۆندیالی کۆمپانیاکان) لە فەڕانسە بەزاڵبوون بەسەر خەنیمەکانیان هەشت میدالیای زێڕیان بەدەست هێنا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، کرێکارانی وەرزشوانی ئێرانی لە لقەکانی ڕاکردن، هاویشتنی قورسایی، بازدان و تێنیس لەسەر مێز، بوونە خاوەن هەشت میدالیای زێڕ.

دووهەم خولی ڕکابەرییە جیهانییەکانی وەرزشی کرێکاران(مۆندیالی کۆمپانیاکان) لە٢٣ی مای بەئامادەبوونی پێنج هەزار وەرزشوان لە چل و پێنج وڵات و لە بیست و حەوت لقی وەرزشی بەمیوانداریی شاری "لبول" لە ڕۆژاوای فەڕانسە دەس پێ بووە.

ئەو پێشبڕکێیانە لەساڵی٢٠١٤ بەئامانجی پەرەی پەیوەندییە کولتوری، مرۆییەکان و بەرەنگاربوونەوەی کێشە جەستەیی و دەماریەکانی کرێکاران لە فەڕانسە بناغەی بۆدانراو بڕیارە هەر چوار ساڵ جارێک بەڕێوە بچێ.

سەرپەیڤ