May 26, 2018 10:47 Asia/Tehran
  • یاریزانی تۆپی پێی ئێران لەنێو ئەستێرە لاوەکانی مۆندیالی٢٠١٨ لەڕوانگەی گۆڤاری

ماڵپەڕی گۆڤاری "وۆڕڵد ساکەر" لەڕاپۆرێکدا وێرای ناساندنی ئەستێرە لاوەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ ی ڕووسیا ، "سەردار ئازمون"ی یاریزانی ئێرانی وەک یەک لە یاریزانانی هەڵکەوتەی ئەو خولە ناوبرد.

بەپێی ڕاپۆری دوێنێ هەینیی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ وەرلد ساکر لە ڕاپۆرێکدا دەستی دایە ناساندنی ئەستێرە لاوەکانی مۆندیالی تۆپی پێی٢٠١٨ی ڕووسیاو ڕایگەیاند: سەردار ئازموون یاریزانی ئێرانی تۆپی پێی کە لە تۆپی پێی ڕووسیادا چالاکەو تواناو بەهرەی باڵای خۆی لەوماوەدا پێشان داوە، ئێستا گەلێک یانە  خوازیاری ڕاکێشانی ئەو یاریزانەن.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، "گابری ژسوس "ی بەرازیلی، "کیلیان ئێم باپە"ی فەڕەنسی، "مارکۆ ئاسنسیۆ"ی ئیسپانیایی، "مارکوس ڕاشفۆرد"ی ئینگلیزی و"ئاندرە سیلوای"ی پورتوگالی لە ئەستێرە گەنجەکانی دیکەی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕووسیان.

مۆندیالی تۆپی پێی٢٠١٨ لەچواردەی ژۆئەنەوە هەتا پانزەی ژوولای لە ڕووسیا بەڕێوە دەچێ، تیمی ئێران لەگەڵ تیمەکانی ئیسپانیا، پورتوگال و مەغریب هاوگرووپە.

هەروەها لە مەودای بیست ڕۆژی ماوە هەتا مۆندیالی٢٠١٨ی ڕووسیا، ماڵپەڕی فدراسیۆنی جیهانیی تۆپی پێ(فیفا)، "هەشتا ملوێن کەس، گەلێک و چرپەیەکی دڵ"ی وەک دروشمی تیمی تۆپی پێی ئێران لەو ڕکابەرییانە ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ