May 26, 2018 17:15 Asia/Tehran
  • ئێران ، سێهەمین بەرهەم هێنەری گوێز لە جیهان

بەڕێوەبەری گشتیی دەفتەری کاروباری میوەوتەڕەکاڵی ساردسیرووێشکی وەزاڕەتی جیهادی کشت وکاڵی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێڕان لە بواری ئاستی چاندنی باخە گوێز پلەی دووهەم ولەباری بەرهەم هێنانی ئەم بەرهەمە ، پلەی سێهەمی جیهانی لە ئەستۆدایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەری سەدا وسیما " سکرالە حاجی وند" بەڕێوەبەری گشتیی دەفتەری کاروباری میوەکانی ساردسیری ووێشکی وەزاڕەتی جیهادو کشت وکاڵی ئێران ڕایگەیاند : چین بە ٤٢٥هەزار هیکتار "دونم" ئێران بە ١٥٧هەزارهیکتار وئەمریکا بە ١١٠هەزارهیکتار بەڕیز پلەکانی یەکەم هەتا سێهەمی جیهانی لەباری ئاستی ژێر چاندنی گوێز بە خۆ تەرخان داوە. حاجی وند وتی: چین بە بەرهەم هێنانی ساڵەنەی یەک ملوین و٦٠٠ هەزار تون ، ئەمریکا بە ٥١٨ هەزار تون وئێران بە نێزیک بە ٢٦٠ هەزار تون ، پلەی یەکەم هەتا سێهەمی بەرهەم هێنانی گوێزلە جیهانیان هەیە . بەڕێوەبەری گشتیی دەفتەری کاروباری میوە ساردسیری ووێشکەکانی وەزاڕەتی جیهادی کشت وکاڵی ئێران پێشبینی کرد: بە چاکسازی ونۆژەن کردنەوەی باخە گوێزەکان لە ئێران ، نێونجی کردەوەی ئەم بەرهەمانە پەرە بستێنێت.

سەرپەیڤ