بەدەست هێنانی بیست و شەش میدالیای ڕەنگامە لەلایەن کرێکارانی وەرزشڤانی ئێرانیەوە
May 27, 2018 08:12 Asia/Tehran
کرێکارانی وەرزشڤانی ئێرانی لەمیانەی دووهەمین خولی پێشبڕکێی وەرزشی کرێکاران بە بەدەستی هێنانی حەڤدە زێڕ شەش زێوو سێ بورونز سەرجەم بیست و شەش میدالیای بە بایەخیان بەدەست هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیونی ئێران، دووهەمین خولی پێشبڕکێکانی جیهانی وەرزیشی کرێکاران، لە بیست و سێی مانگی مەی بە ئامادەبوونی پێنج هەزار وەرزشڤان لە 45 لقی وەرزیشی لەسەر میواندارەتی فەرەنسا، دەستپێکرا بوو .
ئەم پێشبڕکێیانە لەساڵی 2014 لە فەرەنسا بە ئامانجی گەشەی چالاکی ڕێک وپێک لەنێوان کارگەکان و کۆمپانییەکان و پێداگری لەسەر خۆشحاڵی لنێوان کرێکاران دەستی بەکار کرد و بڕیار وایە هەر چوارساڵ جارێ ، بەڕێوە بچێت .
لەم پێشبڕکێیانە نۆ تیپ لە ئێران لە لقی تنیسی سەر مێز، بالە، بالەی لێوارەیی ، فوتساڵ و ڕاکردن و مەیدان، بەشدارییان کردووە.