May 27, 2018 17:02 Asia/Tehran
  • تاوسەندنی ڕێ وشۆینی ئاسایشی لە شارەکانی میوانداری جامی جیهانی تۆپی پێی

بە نزیکبوونەوە لە دەستپێکرانی ڕکابەرییەکانی جامی جیهانی تۆپی پێی، ڕێ و شۆینی ئاسایشی تایبەت لە شارەکانی میوانداریی ئەم ڕکابەرییانە لە ڕوسیا بەڕێوە دەچێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تی وی سەنتێر، بە گوێرەی فەرمانی "ویلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕوسیا ، ڕێو سۆینی ئاسایشی لە شارەکانی میوانداری جامی جیهانی تا ٢٥ ژوئیەی ٢٠١٨ زۆرتر دەبێتەوە.

 بە گویرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە وێستگەکان و تێرمینالەکانی شەمەندەفەری ئەم شارانە، بارەکانی هەموو موسافیران بە وردی کۆنتڕۆڵ دەکرێت.

 هەر وەها کەسانێک کە گەرەکیانە کۆبوونەوە لە شۆینە گشتییەکان دا لە شارەکانی میواندار بەڕێوە ببەن ، دەبێ کردەوەکانی خۆیان لەگەڵ وەزارەتی نێو خۆ و ڕیکخراوەکانی ئاسایشتی ڕوسیا هەماهەنگ بکەن.

 لە کاتی بەڕێوە بردنی رکابەرییەکانی جامی جیهانی، فڕٶشتنی چەک، مادەی تەقەمەنی و مادەەی ژاراوی، بوونی لاگرانی تۆپی پێی نزیک شۆینەکانی تایبەت و فڕۆشتنی ساردەمەنیەکان لە شووشەکان دا لە شارەکانی میواندار قەدەخە ڕاگەیاندراوە. وەزارەتی گەیاندن و گواستنەوەی ڕوسیا یش لە ژمارێک لە شارەکانی میوانداری جامی جیهانی قەدەخە و بەرتەسکییەکانی فڕین لەبەر چاو گیراوە.

بیست و یەکەمین خولی ڕکابەرییەکانی جامی جیهانی توپی پێی ١٤ ژوئەن تا ١٥ ژوئیە ٢٠١٨ لە ١١١ شاری ڕوسیا لە وان مۆسکۆ، سووچی ، قازان، سارانسک و سەن پێتێرزبوورگ دا بەڕێوە دەچێت.  هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێرانیش لە قۆناخی بەرایی ئەم ڕکابەرییانە لەگەڵ تیمەکانی مەغریب، ئێسپانیا و پۆرتۆگال ڕکابەری دەکات.

سەرپەیڤ