حوزه‌یران 09, 2018 21:25 Asia/Tehran
  • لە ناوبردنی تیمێکی تیرۆریستی لە ناوچەی سنووری شنوو

پێوەندیە گشتیەکانی بڕیارگەی حەمزە سەیدوشوهەدا ع هێزی زەوینی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ، لە لەناوبردنی تیمێکی تیرۆریستی لە ناوچەی سنووری شنوو لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران هەواڵی دا./

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما پێوەندیە گشتیەکانی ناوەندی ڕاگەیاندنی حەمزە سەیدوشوهەدا ع هێزی زەوینی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئەمڕۆ شەممە لە ئاگاداری نامەیەکدا ڕایگەیاند : ئێوارەی هەینی تێمێکی  تیرۆریستی کە بە گەڵالەڕێژی وڕێنێوینی لە ناوچەی باکووری عێراق بە نیازی دزەو نفوزبۆ ناو خاکی عێران وئەنجامی کردەوەی ڕۆخێنەرانە ودژە ئەمنیەتی یان هەبوو ، بە لێهاتوویی وزانیاری ئیتلاعاتی  وهەڵمەتی دروستی خەباتکاران وڕەزمەندەکانی ناوەندی ڕاگەیاندنی حەمزە سەیدوشوهەدا ع ی هێزی زەوینی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بە شێوەی تۆکمە وتەواو لەناو چوو. لە درێژەی ئەم ئاگاداری نامەیەدا هاتووە: لەم تێکەڵچوونە ، گشت حەوت ئەندامی ئەم تیمە تیرریستیە کوژران وبریندار بوون وبڕیکی زۆر چەک ، تەقەمەنی وکەرەسە لەوان دۆزرایەوەو دەستی بەسەر داگیرا. پێوەندیە گشتیەکانی ناوەندی حەمزە سەییدوشوهەدا ع ی هێزی زەوینی سوپای پاسدارانی ئیسلامی پیداگری کرد: هێزەکانی ئیتلاعاتی، ئەمنیەتی ، سەربازی وئینتزامی ئێران بە ئامادەیی وئیشرافی ئیتلاعاتی هەمەلایەنە ، هەرجۆرە پەلاماری کەسانی شەرور وگروپە تیرۆریستەکان ڕەسەد دەکەن وئەگەر بیتۆ بچوکترین دەسدرێژی ئەنجام بێت، بە بڕانە لەگەڵی هەڵس وکەوت دەکەن. سەیید مەحموود عەلەوی وەزیری ئیتلاعاتی ئێران ماوەیەک لەمەوپێش ڕایگەیاند کە لە ٢٠ی مارسی ٢٠١٧ هەتا ٢٠ی مارسی ٢٠١٨ ، بەهەوڵ وتێکوشانی هێزە ئەمنیەتیەکان ، سێسەد تیمی تیرۆریستی لەئێران تێکشکێندراون ولەناو چوون.

سەرپەیڤ