حوزه‌یران 12, 2018 11:44 Asia/Tehran
  • ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی کار کردنی منداڵان

مەبەست لە کاری منداڵان، بەشدار کردنی منداڵانە لەو چالاکییەکە ئابوورییانە وا ڕێگە دەگرێ بە خوێندن، پەروەردە و بارهێنان و هەروەتر گەشەی تاکی و کۆمەڵایەتییان.

 ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کار، لە ساڵی 2002ەوە لەسەر پرسی جیهانی کار کردنی منداڵان و هەنگاوی پێویست بۆ سڕینەوەی ئەو دیاردەیە، تەرکیزی کردووە.

هەر بەم پێیە ڕۆژی 12ی ژووئەن وەکوو ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی کار کردنی منداڵان ڕاگەیندراوە. ئەمڕۆکە لە سەرانسەری جیهاندا، 215 ملوێن منداڵی کار، ناسراونەتەوە.

کار کردنی منداڵان بە مانای ئەو ئیش و کارەیە وا بۆ منداڵان لە تەمەنێکی دیاریکراودا قەدەغەیە. زۆرێک لەو 215 ملوێن زارۆکە ناسراونەتەوە و بە شێوەی تەواو کات خەریکی ئیشن و بێبەشن لە ڕۆیشتن بۆ قوتابخانە.

زۆربەی ئەم منداڵانە خۆراک و ئاگاداری پێویستیان نییە و بە گشتی بێوەرین لە هەلی منداڵی کردن.

پتر لە نیوەیێک لەم منداڵانە، بەرەوڕووی خراپترین و قورسترین کارەکانن وەکوو کار کردن لە شوێنی پڕمەترسی، کۆیلەتی یان شێوەکانی دیکەی کاری زۆرەملی، چالاکی نایاسایی وەکوو قاچاخی مادە سڕکەرەکان و گەندەڵی و هەروەتر بەشداری لە شەڕی چەکدارانە.

بە هیوای ڕۆژێک کە هەموو منداڵانی جیهان، منداڵێکی شاد و تەندرووست بن.

سەرپەیڤ