پەڵەوانی تیمی زۆرانی ئازادی ناشنەوایانی ئێران لە ڕکابەرییەکانی جیهانی
حوزهیران 17, 2018 18:59 Asia/Tehran
تیمی زۆرانیی ناشنەوایانی ئێران بە دەستخستنی ٥ میدالیای زێر، زێوێک و ٢ برۆنز لە کۆتایی ڕکابەرییەکانی زۆرانی ئازادی ناشنەوایانی جیهان لە ڕوسیا بوو بە پاڵەوان.
ڕاپۆرتی رۆژی یەکشەممەی ئیسنا، لە کۆتایی ڕکابەرییەکانیی پاڵەوانی جیهانی زۆرانی ئازادی ناشنەوایان کەلە شاری ویلادیمیر لە ڕووسیا بەڕێوە ذەچێت، تیمەکانی تورکیا و ڕووسیا پلەی دووهەم وسێهەمیان دەستخست.
لەم ڕکابەرییانەی زۆران، ناشنەوایانی ئێران لە کێشەکانی ٥٧، ٧٠، ٧٤، ٨٦ و ٩٢ کیلو گرام میدالیای زێر؛ لە کێشی ٦١ کیلو گرام میدالیای زێو و لە کێشەکانیی ٧٩ و ٩٧ کیلو گرام میدالیای برۆنزیان دەستخستووە.
ڕکابەرییەکانی پاڵەوانی زۆرانی ئازاد و فەرەنگی ناشنەوایانی جیهان لە دوو بەشیی لاوان و گەورەساڵان لە ١٢ تا ٢٠ ژوئەن لە شاری ویلادیمیر لە ڕووسیا بەڕێوە دەچێت.