حوزه‌یران 18, 2018 12:20 Asia/Tehran
  • بەهەڵکەوتەبوونی نێوبژیوانی ئێرانیی لە پلەبەندیی نێوبژیوانانی فێدراسیۆنی جیهانیی تۆپی پێ ( فیفا) دا

بە گوێرەی راپرسیی ماڵپەڕی پلەبەندی فێدراسیۆنی جیهانیی تۆپی پێ ( فیفا) عەلیڕەزا فغانی نێوبژیوانی ئێرانی لە سەرووی نێوبژیوانانی مۆندیاڵی 2018 دایە .

عەلیڕەزا فغانی نێوبژیوانی نێونەتەوەیی ئێرانی بە داوری کردنی لە یاری ئاڵمانیا و مەکسیک بۆ سەرووی خشتەی ریزبەندیی نێوبژیوانانی مۆندیاڵی 2018 هەڵکشا .

فغانی بە وەدەسهێنانی 4.84 خاڵ لە سەرووی ئەم ریزبەندیەدا و باڵاتر لە بیۆرن کوئیپرێس و نێستۆر پیتانا هەڵکەوتووە .

تیمی نێوبژیوانیی ئێران پێکهاتوو لە عەلیڕەزا فغانی و رەزا سوخەندان و موحەمەد ڕەزا مەنسووری لە یاریەکانی مۆندیاڵی روسیادا ئامادەن .

سەرپەیڤ