حوزه‌یران 18, 2018 16:27 Asia/Tehran
  • تازەلاوی ئێرانی پلەی سێهەمی شەترەنجی خیرای ڕووسیای بە دەس هێنا

شەترەنج بازی تازەلاوی ئێرانی بە بەدەس هێنانی حەوت پوینت پێنج خاڵ پلەی سێهەمی شەترەنجی خیرای پێشبڕکیکانی نێودەوڵەتی ڕوسیای بەدەس هێنا.

" پەرهام مەقسود لو" شەترەنج بازی حەفدە ساڵانی ئێرانی لەم خۆلە لە پێشبڕکیکان لە بەشی بەرق ئاسا ، دوای دوو شەترەنج بازی ڕوسی پلەی سێهەمی بەدەس هێنا . موقسود لو بەرلەمە لە بەشی خیرای ئەم خولە لە پێشبڕکیکان پلەی جێگری پاڵەوانەتی بەدەس هێنا بوو. ناوبراو پێشتریش لە ئاوریلی ئەمساڵ لە پێشبڕکیکانی " مسترز شارجە" توانیبووی بە بەدەس هێنانی حەوت سەرکەوتن ودوو ئەنجامی وەکو یەک پلەی پاڵەوانەتی بە دەس بهیێنێت.

سەرپەیڤ