حوزه‌یران 21, 2018 14:52 Asia/Tehran

یانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی پێنجشەممە لە دووەم یاریی خۆیدا لە مۆندیاڵی ٢٠١٨ی ڕووسیا، ئەنجامەکەی دانا بە خەنیمی پڕئەستێرەی خۆی واتە ئیسپانیا.

یاریی نێوان یانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران و ئیسپانیا لە گرووپی B ی مۆندیاڵی ٢٠١٨ی ڕووسیا لە کاژێر ٢٢:٣٠ بە کاتی تاران لە شاری کازانی ئەم وڵاتە بەڕێوە چوو.

یاریزانانی یانەی هەڵبژاردەی فوتباڵی ئێران لەم یارییە جوان و جوامێرانەیەدا بە ئەنجامی یەک بە سیفر دۆڕاندیان بە یانەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا؛ یەکێک لەو یانەگەلەی کە خۆی بۆ پاڵەوانەتی لە مۆندیاڵی ٢٠١٨ی ڕووسیا داناوە.

ئیسپانیا پاڵەوانی یۆرۆ ١٩٦٤، یۆرۆ ٢٠٠٨، مۆندیاڵی ٢٠١٠ی ئەفریقای باشوور و یۆرۆ ٢٠١٢ بووە.

" ئانتۆنیۆ کۆنها" لە وڵاتی ئۆرۆگۆڤاوە بە یارمەتیی دوو هاووڵاتیی خۆی، ئەرکی داوەریی یاریی نێوان یانەی هەڵبژاردەی فوتباڵی ئێران و ئیسپانیای لە ئەستۆ بوو.

یانەی هەڵبژاردەی فوتباڵی ئێران لە سێهەم دیداری خۆیدا لە مۆندیاڵی ٢٠١٨ی ڕووسیا، ٢٥ی ژوەن لەگەڵ یانەی هەڵبژاردەی فوتباڵی پۆرتوگال یاری دەکات.

یانەی هەڵبژاردەی فوتباڵی ئێران لە مۆندیاڵی ٢٠١٨ی ڕووسیا لە گرووپی B  لەگەڵ ئیسپانیا، پۆرتوگال و مەراکێش لە یەک گرووپدایە. مۆندیاڵی ٢٠١٨ لە چواردەیەمی ژوەن تا پازدەهەمی ژولایی لە ڕووسیا بەڕێوە دەچێ.

سەرپەیڤ