حوزه‌یران 23, 2018 13:26 Asia/Tehran
  • بابەتە سەرسوورهێنەرەکانی موندیاڵی 2018

لەم بابەتە چاوێک دەخشێنین لەسەر ڕووداوە گرینگەکان و ئەنجامەکانی سەرسوورهێنەری جامی جیهانی 2018 لە ڕووسیا

هەڵبژاردەی ئێران لە یەکەم یاری خۆی لە مۆندیاڵی ٢٠١٨ـی ڕووسیا توانی مەراکش شکست بدات. ئەم یارییە لە ئاکام دا بە گۆلی یاریزانی مەراکشی لە خۆیان هاوڕێ بوو لەگەڵ سەرکەوتنی ئێران و ئێران دوای ٢٠ ساڵ جارێکی تر لە جامی جیهانی  سەرکەوتنی دەستخست.

گوڵ لە خۆدانی بەهیدوز لە مەراکێش بەرامبەر ئێران

سەدر نشینیی چەند ڕۆژەی ئێران لە گرووپێک کە پۆرتۆگاڵ و ئەسپانیا لەو دا بوون سەرنجی ماڵپەرەکانیی بیانیی بەرەو لای خۆی کێشا تا بە جێگایەک کە ڕۆژنامەی٦ ماکارای ئەسپانیا ئەم بردنەوەی مێژوویی ئێرانی وەکوو یەکەم بابەتی سەرسوورهێنەریی مۆندیاڵی ٢٠١٨ـی ڕووسیا وەسف کرد.

هەڵبژاردەی نیشتیمانی تۆپی پێ کۆماری ئیسلامی ئێران

ئێران لە یەکەم یاریی خۆی لە جامی جیهانی بەڕەو ڕووی ئەسپانیا بوو. یاریەکی یەکجار سەرنجڕاکێش کە دواتر بەڕەوڕوو بوونەوەی میللی پۆشانی وڵاتەکەمانی لەگەڵ ئەستێرتەکانیی جیهان لێکەوتەوە.

یاری سێهەمی ئێران بەرامبەر پۆرتۆگاڵ لە ڕٶژی ٤ پووشپەڕ، دەتوانێ ڕۆژێکی مێژوویی لە تۆپی پێ ئێران دا بێت و ڕێکۆردی زۆر بگۆڕێت.

 

 درێژەری دابی تازەی مۆندیال/جەڵتە لەیەکەم یاری

ئەڵمانیا بە شکستی بەرامبەر مەکسیک چووە لیستەی ئەو تیمانە وا ناز ناوی بەرگریکاری پلەی پاڵەوانیان هەیە و لە یەکەم یاری خۆیان دا ،دەی دۆڕێنن.

تیمی خەمباری ئەڵمانیا

مەکسیک بە یارییەکی ڕێک و پێک و دلێرانەی یەک بە سیفر،ئەڵمانیا کە خۆی بۆ پاڵەوانی دانابوو شکست دا تا بۆ یەکەم جار لە مێژووی جامی جیهانی لە ٢خولی بەردەوام، تیمێک کە بانگەشەی پاڵەوانی دەکات نوشووستی بینێت ئەویش لە یەکەم هەنگاوی دا.

مەکسیک دوای بردنی ئەڵمانیا

ئەڵمان بێتوو لە سوید نەیباتەوە ئیتر بەختی سەرکەوتن بۆ خولی حەزفی نابێت.

 

 

سێهەمین یەکسانیی بەرازیل لە یەکەمین یاری جامی جیهانی

تەنیا تیمی هەمیشە ئامادەی جامی جیهانی بۆ سێهەم جار ڕازی بوو بە یەکسانی لە یاری یەکەمی دا بەرامبەر بە تیمی سویسرا.

بەرەورووبوونەوەی بێهرامی ئەستێرەی سویسرا و نەیمار ئەستێرەی بەرازیل

تیمی بەرازیل کەلە یەکەم یاری تەنیا پێشکێکی دەستکەوتبوو توانیی بە سەریەتیی بەرامبەر کاستاریکا لە دەستپێکرانیی مۆتەو کامووسێک ڕزگاریی بێت.

هەڵبژاردەی بەرازیل ڕۆژی ڕابردوو لە دووهەم یاری خۆی بەڕەو ڕووی کاستاریکا بوویەوەولە یارییەکی ئەستەم دا لە خولەکەکانی کۆتایی بە گۆلەکانیی کووتینۆ و نەیمار یەکەم سەرکەوتنی خۆی لە مۆندیاڵی ٢٠١٨ـی ڕووسیا دەستخست.

بەلەونێک کە نەیمار ئەستێرەی بەناوبانگی تیمی بەرازیل دوای سەرکەوتن و وەشاندنی گۆڵ بەرامبەر کاستاریکا لە ناوی یاریگە دا چاوەکانی پڕ بوو لە فرمێسکی شادی.

فرمێسکی نەیمار دوای سەرکەوتنی تیمی بەرازیل بەرامبەر بە کاستاریکا

 

ڕووسیای خانە خۆی سەرسوور هێنەر بوو

فەرتەنەی ١٧ خولەکی ڕووسیا لە سەرەتای نیوەی دووهەم، دەستەو یەخەی میسر بوو و خانە خۆی بە دووهەمین بردنەوەی گەییشت. لەو لاشەوە مێسر کە لە داڕشتی دا سەلاحی هەبوو،هیوای بە سەرکەوتن بوو کە دۆڕاندی.ڕووسیا بە دووهەمین بردنەوەی لە جام، ٦ پشکی دەستخست و هاوڕێ ئۆرۆگوای دەچێتە قۆناخی دواتر و یاری سێهەم تەنیا بۆ دیاری کردنیی سەرلق لە نێوان ڕووسیا و ئۆرۆگوای ئەنجام ئەدرێت.

چێریشێو دوای لێدانی گوڵ بۆ ڕووسیا بەرامبەر بە مێسر

 

کۆلۆمبیا ١-٢ژاپۆن؛ دووهەمین سەرکەونی ئاسیا لە جامی بیست ویەکەم

ژاپۆن توانیی تیمی دەکەسی کۆلۆمبیا شکست بدات تا دووهەمین سەرکەوتنی نوێنەری ئاسیا لە جامی جیهانی ٢٠١٨ دا بێت. تیمی ژاپۆن لەهەمان سەرەتاوە هێزی بەرگری کۆلۆمبیای تێکشێواند و دوای هەڵەی "هەند" یاریزانی ئەم تیمە زەبری پێناڵتی دەستکەوت. داوەر "کارلۆس سانچێز"ـی بە هەڵەی هەند کە پێش دەگرێت لە ڕۆیشتنی تۆپ بۆ نێو دەروازە ،دەرکرد. بەم چەشنە ژاپۆن توانی تیمی پڕئەستێرەی کۆلۆمبیا لە یاری یەکەم دا شکست بدات.

کۆلۆمبیا ١-٢ژاپۆن

 

ئارژانتین٠-کرۆواتیا-٣؛مەترسی وەلادانانی زووتر لە کات دەستکەوتی شەوی دووهەمیی ئاراژنتین

ئارژانتین بە ئاراستە کردنیی نۆمایشێکی پڕ  لە ڕەخنە و گازندە،بەرامبەر کرۆواتیا چۆکی دادا و کرۆواتەکان بە وەشاندنی سێ گوڵ،بۆ غەنیمی خۆیان گرفتیان سازکرد. ئاراژنتین لە حالێکدا یاری خۆی دەستپێکرد کە لە ڕۆژی یەکەم دا بەرامبەر ئیسلەند شکستی هێنا. لەو لاشەوە کرۆواتیا بە یەک بردنەوەی لە ڕۆژی یەکەم دا چوو بۆ پێشوازی ئەم یارییە.

بەم چەشنە دوای شکست لە یاری یەکەم، ئارژانتین لە دووهەم شەویش بەرامبەر کرۆواتیا شکستی قوورسی ٠-٣ تاقیکردەوە تا لە سەروبەندی وەلاداندران بێت بەڵا بە سەرکەوتنی دوو بە سیفر بەرامبەر نیجریا بەرامبەر تیمی ئیسلەند هیوای گەڕانەوە، بۆ ئۆردووی، دا بە ئارژانتین. یاری سێهەمی ئارژانتین بەرامبەر نیجریا ، هەستیارترین یاریی خولی سێهەمە و چارەنووسی  مان و نەمان بۆ هەر دوو تیم دیاری دەکات .

 

سویسرا 2 - 1 سێربیا/شەکیری و ژاکا تۆڵەی خۆیان لە سێربەکان وەرگرت
دوو یاریزان کە گوڵیان بۆ سویسرا بە خەلات هێنا لە دایکبوویی کۆزۆڤۆن دوابە دوای پەلاماری سێربەکان پنایان برد بۆ سویسرا. 

شەکیری دوای لێدانی گوڵ لە یاریی نێوان سویسرا و سێربیا

 

برگەیەکی سەیری جامی جیهانی ٢٠١٨/درەوشاوی" گوڵ لە خۆدان"

تا کۆتایی خولی یەکەمیی کۆمەڵەکانیی جامی جیهانی ٢٠١٨، ٥ گوڵ لە خۆدان تۆمار کراوە ،بەهیچ لە ئۆسترالیا بەرامبەر فەرەنسا، بەهیدوز لە مەراکێش بەرامبەر ئێران، فەتحی لەم مێشر بەرامبەر ڕووسیا، ئاتبوو لە نیجریا بەرامبەر کرۆواتیا و سینوک لە پۆڵەندا بەرامبەر سێنێگاڵ.

بەم چەشنە ژمارەی گوڵ لە خۆدانەکانی ئەم جامە  لە ژمارەی باشترین گوڵە وەشێندراوەکانیش زۆرترە و بیتوو گوڵ لە خۆدانێکی تر ڕووبدات، ئەوسا ڕێکۆردی زیاترین گوڵ لە خۆدان لە مێژووی جامی جیهانی کە تا بە ئێستا تەنیا لە جامی جیهانی ١٩٩٨ دا ڕووی داوە تەرخان ئەدرێت بە مۆندیاڵی ٢٠١٨ـی ڕووسیا .

 

 

 

 

 

 

 

سەرپەیڤ