حوزه‌یران 26, 2018 11:09 Asia/Tehran
  • ئێران ١- پۆرتۆگاڵ١ / شەوێک کە جیهان ستایشی کرد لە تۆپی پێ ئێران

یاری یەکجار جوانیی ئێران بەرامبەر پۆرتۆگاڵ و کۆتایی کاری ئێران تەنیا بە پشکێک کەمتر لە ئەسپانیا و پۆرتۆگاڵ بوو بە هۆی ئەمەی تا زۆرینەی میدیا کانی جیهان ڕێز بگرن لە گەنجە بە جەرگەکانی ئێران .

هەڵبژاردەی ئێران

هەڵبژاردەی ئێران سەرەڕای یاری یەکجار شازی نەیتوانی خۆی بگەینێتە قۆناخی حەزفی. هەڵبژاردەی ئێران بۆ مسۆگەڕ بوونیی سەرکەوتنی و ڕۆیشتنی بۆ قۆناخی دواتر پێویستی بە سەرکەوتن بەرامبەر پاڵەوانی ئەوروپا بوو. یاریەکە لە نیوەی یەکەم بە پەلامارەکانی پۆرتۆگاڵ دەستپێکرا و هەڵبژاردەی ئێران تا دوایین خولەکەکانیی نیوەی یەکەم بەرامبەر ئەم هەڵمەت وپەلامارانە خۆڕاگری کرد تا لە خولەکی ٤٥ دەروازەی ئێران دوا بە دوای  گوڵی "کوواشمار" کرایەوە.

لە سەرەتای نیوەی دووهەم، پۆرتۆگاڵ  بە هۆی یارمەتی داوەری ڤیدئۆیی پێناڵتێیەکی دەستخست بەڵام ئەم زەبرە بە هۆی بەجەرگی و دلێری بێ وێنەی "بێرانوەند" بێ ئاکام کرا. لە دوایین خولەکەکان ئەمجار ئێران بە یارمەتی داوەری ڤیدئۆیی پێناڵتیی دەستکەوت و "کەریم ئەنساری فەر" کاپیتانی هەڵبژاردەی نیشتمانی بە گوڵی پێناڵتی ئەنجامی یارییەکەی یەکسان کرد و یاری هەر بەم ئەنجامە کۆتایی هات.

پێناڵتی کەریم ئەنساری فەر

ئێران بەم یەکسانییە بە ٤ پشک لە ڕێزبەندی سێهەمیی کۆمەڵ دا جێگیر بوو وئەسپانیا و پۆرتۆگاڵیش تەنیا بە پشکێک سەرتر لە ئێران چوونە قۆناخی یەک هەشتی بەرلە فیناڵ.  دەستخستنیی ٤ پشک لە قۆناخیی کۆمەڵی، باشترین کردەوەی ئێران لە مێژووی جامی جیهانییە بەڵام ئەم ڕادە پشکە بۆ سەرکەوتن و ڕۆیشتن بۆ قۆناخی دواتر پڕ بە پێست نەبوو.

ئەنجامی خوولی بەرایی کۆمەڵی دووهەمی مۆندیاڵی 2018 

ئیندێپێندنت:

 تیمی ئێران هەوڵێکی یەکجار زۆری دا تا بتوانێ وەک باشترین تیمی ئاسیا بڕواتە جامی جیهانی.کارلۆس کێرۆش بەرنامەیەکی بۆ بەرتەسک کردنەوەی "ڕۆناڵدۆ" لەبەر چاو گرتبوو ."مەهدی تارێمی" لە کۆتایی یارییەکە دەیتوانیی گوڵی دیاریکەرەوە بوەشێنێت و ببێتە هۆی تۆمار کرانی یەک لە گەورەترین بابەتەکانی سەرسوور هێنەری جامی جیهانی و هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێران بە هۆیەوە پۆرتۆگاڵ حەزف کات. دڵنیا نین کە ئەستوونەکانی یاری گەی تازە ڕۆنراوی مۆردوویا تاقەتی خۆشحاڵی سەرسوور هێنەری ئێرانییەکان  بە هۆی گوڵی تارێمی هەبوو؛ ڕووداوێک کە نەقەوما.

مەهدی تارێمی

پیتێر ئیشمایکل:

یاری ئێران باشتر بوو لە پۆرتۆگاڵ، یەکسان بوون حەقی خۆی بوو. خاڵی سەرنجڕاکێشی یاری "ڕۆناڵدۆ " بوو کە نەک تەنیا نەیتوانی گوڵ بوەشێنێت بەڵکوو نەیتوانی پێناڵتێش بکاتە گوڵ.

ڕۆد گۆلیت:

 هەڵبژاردەی ئێران بە دلێری و بە شیاوەتی تایبەت یاری کرد و ئەگەر وریا تر بوو، بەختی سەرکەوتن بۆ قۆناخی دواتری دەستدەکەوت. ئێرانییەکان بەرامبەر پۆرتۆگاڵ پاڵەوانی ئەورووپا یارییەکی یەکجار باشیان ئاراستە کرد.

 

 

سەرپەیڤ