ته‌مووز 12, 2018 09:24 Asia/Tehran
  • فەرەنسا و کرواتیا فینالیستەکانی مۆندیالی ٢٠١٨

تیمەکانی فەرەنسا و کرواتیا بە شیاوەتیی تۆکمە وتەواو توانیان بە سەر غەنیمە بە دەستهەڵاتەکانیان سەرکەون و بگەنە قۆناخی فیناڵی مۆندیالی ٢٠١٨ـی ڕوسیا.

"دیدیە دێشان" هاوڕێ تیمی فەرەنسا بە هێزەوە هەنگاوێکی ماوە بۆ کۆتایی  هەڵ گرت و بە گۆڵ وەشاندنی بەرگریکارێک بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە چوو بۆ یاریی کۆتایی جامی جیهانی؛ ڕکابەرییەک کە فەرەنسا لە ماوەی ٢٠ ساڵی ئەمدواییە پتر لە هەر تیمێکی تر بە تاقیکردووە.

ئەمەو لە لایەکی ترەوە تیمی کرواتیا بە ڕێبەری وڕاهێنەری دالیچ توانیی دوا بە دوای شکستدانی ئینگلیس بڕواتە فیناڵی مۆندیالی ٢٠١٨.
(کاتە هەستیارەکانی یاری نێوان کرواتیا و ئینگلیس)

تیمەکانی ئینگلیس و کرواتیا لە قۆناخی بەر لە فیناڵی جامی جیهانی ٢٠١٨ـی ڕوسیا لە یاری گەی لۆژینکی بەرەو ڕووی یەکتری بوون و لە ئاکام دا تیمی کرواتیا توانی لە کۆتایی ١٢٠ خولەک بە ئەنجامی ٢ بە ١ سەرکەوێت هەتاکوو بەم چەشنە خولیای سێ شێرەکان لە ناو ببات و ببێتە غەنیمی فەرەنسا لە فیناڵی جامی جیهانی دا.

 

پڵەوانیەتی پێشووی فەرەنسا کاتێک تەشکی گرت کە ٣ بەرگریکار لە درێژەی جامی ١٩٩٨ گۆڵیان لێدا. ئەمجارەیش فەرەنسا لە ڕێگای گەییشتن بە فیناڵ، ٣ بەرگریکاری بە ناوەکانی ئۆمیتیتی، واران و پاوارد گۆڵیان وەشاند و جگە لە بەرگریکارەکان ، هافبەکەکانیی تیمی فەرەنسایش پتر لە بەرەڤانی  کردن هۆگرن بۆ  پەلامار کردن.
(کاتە هەستیارەکانی یاری نێوان فەرەنسا و بەلجیک)

"پۆگبا" و  هێرشکارێکی دیکەی تیمی فەرەنسا واتە "ئێمباپە" بە تەواوەتی لە یارییەکان دا لێهاتووی خۆیان نۆمایش دابە سەر جەم ئەمانە دەبێ گۆڵپارێزی فەرەنسایش زێدە بکەین کە لە نیوەی یەکەمی یاری بەرامبەر ئۆروگوای یەکێ لە باشترین  بەرپەرچدانەوەی تۆپەکان لە چەند خولی ئەمدوایەی جامی جیهانی نیشان دا و لە جامی بیست و یەکەم دا بەڕاستی وەک کاپیتانی ڕاستەقینەی تیمەکەی دەهاتە ئەژمار.

 

هەڵبژاردەی کرواتیا بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی مۆندیالـی ٢٠١٨ .

 کرواتیا دووهەم هەڵبژاردەیە سێجار لەسەریەک یارییەکانی لە مۆندیالدا دەچێتە کاتی زیادکراو، هەر وەها تەنیا داڤور شۆکەر بە 6 گۆڵ زیاتر لە ئیڤان پێریشیچ لە مۆندیالدا گۆڵی بۆ کرواتیا کردووە کە خاوەنی 4 گۆڵەو  ئیڤان پێریشیچش یەکەم یاریزانی کرواتییە لە دوو مۆندیالی جیاوازدا دوو گۆڵ دەکات. ئەستێرەکانی بەناو بانگی تیمی کرواتیا مۆدریچ مانزووکیچ  و ڕاکیتیچ  کە لە ئاستی یەکەمی تۆپی پێ ئەرووپا دا یاری دەکەن  بەختی پاڵەوانیەتی کۆرڤاتیا زۆرتر دەکەن.

یاری فیناڵی لە نێوان تیمەکانی "کرواتیا" و "فەرەنسا" ٢٤ پووشپەڕ لە یاریگەی لۆژینکی مۆسکۆ دا بەڕێوە دەچێت.

 

سەرپەیڤ