ته‌مووز 14, 2018 18:39 Asia/Tehran
  • ئێران پاڵەوانی بەرزکردنەوەی قورسایی گەنجانی جیهان

تیمی بەرزکەرەوەی پۆڵای گەنجانی ئێران لەمیانەی پێشبڕکێی پاڵەوانەتی ساڵی٢٠١٨ی جیهان لە "تاشکەند"ی ئۆزبەکستان، بۆ سێهەم ساڵی بەدوای یەکدا بوو بە پاڵەوانی ئەو ڕکابەریانە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، تیمی بەرزکەرەوەی پۆڵای گەنجانی ئێران بە دەس خستنی دوو میدالیای زێڕ، سێ زیو و سێ بڕۆنز پلەی پاڵەوانەتی ڕکابەرییەکانی بەرزکردنەوەی پۆڵای پاڵەوانەتی گەنجانی جیهانی بەدەست هێنا.

تیمەکانی ئۆزبەکستان، تورکیاو ئەمریکاش بەڕیز پلەی دووهەم هەتا چوارەمی ئەو ڕکابەرییانەیان بەدەست هێنا.

تیمی بەرزکردنەوەی پۆڵای گەنجانی ئێران بەرلەوە لە پێشبڕکێ جیهانییەکانی٢٠١٧ی ژاپۆن و ٢٠١٦ی گورجستانیس ببوو بەپاڵەوانی جیهان.

پێشبڕکێکانی بەرزکردنەوەی پۆڵای پاڵەوانەتی گەنجانی جیهان کە لە شەشی ژوولای لە تاشکەندی ئۆزبەکستان دەس پێ کرابوو، ئەمڕۆ شەممە کۆتایی پێهات.

سەرپەیڤ