ته‌مووز 14, 2018 19:03 Asia/Tehran
  • کۆنفڕانسی تایبەت بە سەیدعەلی ئەسغەر کوردستانی لە سنە بەڕێوە دەچێت

بەڕێوەبەری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی کوردستان هەواڵی دا لە بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی مۆسیقاناسیی کوردی، تایبەت بە سەیدعەلی ئەسغەر کوردستانی لە شاری سنە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی کوردستان، جەلال قەلعەشاخانی سەبارەت بە مۆسیقای کوردی وتی: توانا و لێهاتوویی مۆسیقای کوردی شتێکی ئاشکرا و ڕوونە و لە هەموو ئێران ناسراوە. ئەو زیادی کرد: هەر بەم بۆنەوە ڕەوتی مۆسیقا ناسیی کوردی بڕیاری داوە تاکوو رێز لە کەسایەتییە ناسراوەکانی کورد بگرێت. یەکەم کۆنفڕانسیش تایبەتە بە ستایلی مۆسیقایی سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی. تەوەرەکانی کۆنفڕانسەکەش ژیان و بەرهەمەکانی ئەم هونەرمەندە مەزنەیە، سەردەمی ژیان و ستایلەکانی ئەو سەردمەش بە وردی کاری لە سەر دەکرێت.قەلعە شاخانی وتی: لێکۆڵینەوە لە ستایلی ئامێری مۆسیقا ژەنینی هونەرمەندانی سەردەمی سەید عەلی ئەسغەر بە بەراورد بە مۆسیقای دەستگاهی ئێران، یەکێکی دیگە لە تەوەرەکانی ئەم کنفڕانسەیە.شایانی باسە کە سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی لە هونەرمەندانی ناسراوی سنە و لە گۆرانی بێژە بەناوبانگەکانی سەردەمی قاجاڕەکان لە ئێرانە کە تەحریر لێدان بە وشەی "ئەی" و "ئەو" تایبەت بەم هونەرمەندە کوردەیە.