ته‌مووز 15, 2018 07:36 Asia/Tehran
  • بروسکەی پیرۆزبایی حەسەن روحانی بۆ پاڵەوانەتیی وەرزشکارانی بەرزکردنەوەی قورسایی گەنجی ئێرانی

سەرۆکی کۆماری سئلامیی ئێران لە پەیامێکدا وەدەسهێنانی نازناوی پاڵەوانەتی جیهان لە لایەن هەڵبژاردەی بەرزکردنەوەی قورسایی لاوانی ئێرانی لەپێشبڕکێکانی لاوانی جیهانی پیرۆزبایی کرد .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، حەسەن روحانی بە رێزگرتن لە درەوشانەوەی لاوانی ئێران لە پێشبڕکێکانی بەرزکردنەوەی قورسایی پاڵەوانەتی لاوان لە تاشکەندی ئۆزبەکستان ، ئەم سەرکەوتنە و پاڵەوانەتیەی بۆ سێهەمین ساڵی بەدوای یەکدا لە گەلی ئێران و وەرزشکاران و راهێنەران و بەڕێوەبەرانی هەڵبژاردەی نیشتمانیی پیرۆزبایی کرد . 

عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێرانیش بە دەرکردنی پەیامێک پاڵەوانەتیی هەڵبژاردەی بەرزکردنەوەی قورسایی لاوانی ئێرانی لە پێشبڕکێکانی تاشکەند پیرۆزبایی کرد . 

هەڵبژاردەی بەرزکردنەوەی قورسایی لاوانی ئێران لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتی ساڵی 2018 ی جیهان  لە تاشکەندی ئۆزبەکستان ، بە وەدەسهێنانی دوو مەدالیای زێڕ ، سێ مەدالیای زیو و سێ مەدالیای برۆنز بۆ سێهەمین ساڵی بەدوای یەکدا بوو بە پاڵەوانی ئەم پێشبڕکێیانە . 

هەڵبژاردەکانی ئۆزبەکستان ، تورکیا و ئەمرکیاش بەڕیز پلەکانی دوهەم تا چوارەمیان بەدەست هێنا .