نازناوی سێهەمین بۆ خوێندکارانی ئێرانی لە رکابەریەکانی پاوێرلیفتینگی خوێندکارانی جیهان
تهمووز 15, 2018 08:42 Asia/Tehran
تیمی زانکۆی پەیامی نوور نوێنەری خوێندکارانی ئێران لە سێهەمین دەورەی پێشبڕکێکانی پاوێرلیفتینگی خوێندکارانی جیهان ، نازناوی سێهەمی ئەم پێشبڕێکیانەی بەدەست هێنا .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، تیمی پاوێرلیفتینگی زانکۆی پەیامی نوور بە وەدەسهێنانی دوو مەدالیای زێڕ و دوو زیو و بە گشتیی 26 ئیمتیاز نازناوی سێهەمی جیهانی بەدەست هێنا .
لەم پێشبڕکێیانەدا زانکۆی پۆڵندا بە 36 خا ڵ لە سەر سەکۆی یەکەمی جیهان راوەستا و نوێنەری هەنگاریا بە 31 خاڵ کەوتە پلەی سێهەم .
سێهەمین دەورەی پێشبڕکێکانی پاوێرلیفتینگ ( بەرزکردنەوەی قورسایی بەهێز ) ی خێوندکارانی جیهان دەی تەمووز تا 14 ی تەمووز لە شاری پلزن ی کۆماری چیک بەڕێوەچوو .