فیناڵی بیست و یەکەمین خولی کێبەرکێیەکانی توپی پێ جامی جیهانی 2018
فیناڵی بیست و یەکەمین خولی کێبەرکێیەکانی توپی پێی جامی جیهانی دوانیوەڕۆی یەکشەمە لە نێوان تیمەکانی فەڕانسا و کروواسی لە موسکۆ بەڕێوە دەچێت بە مەبەستی پەردەلادان لە سیمای پاڵەوانی ئەو کێبەرکێیانە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کاناڵی سەحەری کوردی کێبەرکێی فیناڵی جامی جیهانی ، ئەمڕۆ کاژێر نوزدە و سی خولەک لە یاریگەی لوژینکی شاری مسکۆ بەڕێوە دەچێت و هەموو سەرنجەکان لە جیهان بەرەو گرینگترین یاریەکانی ساڵ دەچێ . فەڕانسەویەکان بۆ وەدەس هێنانی دووهەمین پاڵەوانیەتی خویان و بە ئومێد بە ئەستێرەگەلێک وەکوو ئانتوان گریزمان و کیلیان ئەمباپە دەچنە ناو گوڕەپان . لەو لایشەوە کروواتەکان کە دیاردەی ئەم جامە بوون بۆ یەکەمین جار چوونە فیناڵی جامی جیهانی و بە نیازن تا گەورەترین ڕووداووی مێژوو ی توپی پێی ئەو وڵاتە بە دی بێنێ کوواسیەکان بەرلەوە لە ساڵی 1998 گەیشتبووە پلەی سێهەمی جیهان و ئێستا بە نیازە یەکەمین ئەستێرە لە سەر جلی خویان نیشان بدەن .