ته‌مووز 17, 2018 17:56 Asia/Tehran
  • ئۆتۆمبیل لێخوڕانی ئێران بانگهێشتی تۆڕی خەزەر-ئامول کران لە تورکەمەنستان

باڵوێزی تورکەمەنستان لەتاران، بەفەرمی بانگهێشتنی فدراسیۆنی ماتۆڕسواری و ئۆتۆمبیل لێخوڕیی ئێرانی کرد بۆ ئامادەبوون لە تۆڕی خەزەر-ئامول(تورکەمەن ئاباد).

"ئەحمەد قوربان ئۆف" ئەمڕۆ سێ شەممە لەدیدار لەگەڵ مەحموود سیدانلو سەرۆکی فدراسیۆنی ماتۆڕسواری و ئۆتۆمبیل لێخوڕیی ئێران، بانگهێشتننامەی ئامادەبوون لە تۆڕی نێودەوڵەتیی خەزەر-ئامولی ئاراستەی ناوبراو کرد.

ئەو پێشبڕکێیانە بەئامادەبوونی وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان لە رۆژانی یانزە هەتا ١٥ی سیپتەمبەر، بەدرێژایی هەزار کیلۆمتر لە وڵاتی تورکەمەنستان بەڕێوە دەچێ.

ئەحمەد ئۆف، بەئاماژە بەوەی کە وەرزشوانانی ئێرانی لەبواری ئۆتۆمبیل لێخوڕیی زۆر پرۆفشناڵن، خوازیاری ئامادەبوونی نوێنەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو پێشبڕکێیانە بوو.

سەرپەیڤ