ئێران ، هەڵکەوتەترین تیمی بایسکڵ سواریی کوێستانیی ئاسیا
تهمووز 18, 2018 15:58 Asia/Tehran
هەڵبژاردەی بایسکڵ سواریی کوێستانیی ئێران بە پێی راپۆری سەندیکای جیهانیی بایسکڵ سواریی کەوتە ریزی یەکەمی ئاسیا .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سەندیکای جیهانیی بایسکڵ سواریی لە راپۆرتێکدا باشترینەکانی ئەم لقە وەرزشیەی راگەیاند کە تیایدا هەڵبژاردەی بایسکڵسواریی کوێستانیی ئیران لە پلەی یەکەمی ئاسیا و سی و هەشتەمی جیهاندا ڕاوەستا .
سەندیکای بایسکڵ سواریی هەروەها کەسانی هەڵکەوتەی ئەم وەرزشەی لە بەشەجیاجیاکاندا راگەیاند کە بە گوێرەیەوە فەرانەک پەرتەوئازار ئەندامی هەڵبژاردەی نیشتمانیی بایسکڵ سواریی خانمانی ئێران پلەی یەکەمی لە بەشی کوێستاندا بە خۆی تەرخان دا .
فەراز شوکری ئەندامی هەڵبژاردەی بایسکڵ سواریی پیاوانی ئێرانیش دوای بایسکڵ سواری ژاپۆنی کەوتە ریزی دوهەمی ئاسیا لە بەشی کوێستاندا .