ته‌مووز 18, 2018 20:37 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتی تیمی زۆرانی فەڕەنگی لاوانی ئێران لە ئاسیا

هەڵبژاردەی زۆرانی فەڕەنگیی لاوانی ئێران ، بە وەدەسهێنانی دە مەدالیای جۆربەجۆر بوو بە پاڵەوانی پێشبڕکێکانی ئاسیایی لە هیندستان .

بە پێی راپورتی ئیرنا ، هەڵبژاردەی زۆرانی فەڕەنگیی لاوانی ئێران بە وەدەسهێنانی شەش مەدالیای زێڕ ، سێ زیو و یەک برۆنز و وەدەسهێنانی 225 خاڵ لەسەر سەکۆی یەکەمی ئاسیا راوەستا .

دوای تیمی ئێران ، تیمەکانی قەزاقستان و قەرقیزستان  بە ریز بە 147 و 135 ئیمتیاز بوونە دوهەم و سێهەم .

پێشبڕکێکانی زۆرانی فەڕەنگیی پاڵەوانەتی ئاسیا رۆژانی 17 و 18 لە نیودێهلی پێتەختی هیندستان بەڕێوەچوو .

سەرپەیڤ