پاڵەوانەتیی هەڵبژاردەی زۆرانی فەرەنگیی لاوانی ئێران لە ئاسیا
تهمووز 19, 2018 08:30 Asia/Tehran
هەڵبژاردەی زۆرانی فەرەنگیی لاوانی ئێران بە دەس خستنی ١٠ میداڵیای جۆربەجۆر بوو بە پاڵەوانی ڕکابەرایەتییەکانی ئاسیا لە وڵاتی هیندستان.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ هەڵبژاردەی زۆرانی فەرەنگیی لاوانی ئێران بە کردنە ملی شەش میداڵیای زێڕ، سێ زیو و یەک برۆنز و دەس خستنی ٢٢٥ خاڵ لە سەر سەکۆی یەکەمی ئاسیا راوەستا.
پاش تیمی ئێران، تیمەکانی کازاخستان و قرقیزستان بە ڕیز بە ١٤٧ و ١٣٥ خاڵ بوون بە دووەم و سێهەم.
ڕکابەرایەتیی زۆرانی فەرەنگی پاڵەوانەتیی لاوانی ئاسیا ڕۆژانی ١٧ و ١٨ی ژولایی ٢٠١٨ لە نیودێلھیی پێتەختی هیندستان بەڕێوە چوو.