ئاو دەبێتە سووتەمەنی مووشەک
زانایان ڕەوشێکی نوێیان بۆ گەشتی گەردوونی دۆزیوەتەوە و ئاو دەکەنە هیدرۆژن و وەک سووتەمەنی بەکاری دێنن.
بە ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپۆنتیک، زانایان ڕەوشێکی نوێیان بۆ گەشتی گەردوونی دۆزیوەوە و ئاو دەکەنە هیدرۆژن و وەک سووتەمەنی بەکاری دێنن.
لەم ڕەوشە زانایان مولوکولەکانی ئاو لە یەکتر جیا دەکەنەوە و بۆ کاری جۆراوجۆری بە کاری دێنن و پێویستیش بکات دیسان تێکڵاویان دەکەنەوە.
خاڵی بوونی گەردون و دوور بوونی مەوداکان لە گەردوون کێشەیەکی سەرەکییە. بەم بۆنەوە هەسارەناسەکان ناچارن هەموو پێداویستییەکان لەگەڵ خۆیان ببەن.
لە لایەکی دیکەوە مەوادی وەک ئاو و هەوا گواستنەوەیان لە کاری گەردوونی ئەستەمە. ئاو لە دوو مادەی ئۆکسیژن و هیدرۆژن دروست بووە، زانایان ئەم دوو مادەیە لە یەکتر جیا دەکەنەوە و لە هیدرۆژنەکەی وەک سووتەمەنیش بۆ مووشەک سوود دەبەن، دواجار بە تێکڵاو کردنی دوبارەیان ئاو بە دەست دێتەوە.
هەروەها زانایان توانیانە بە ڕەوشی فتۆکالیست لە ئاو هەوا بۆ نەفەس کێشان ئامادە بکەن و بەم کارە دەتوانن ئاسانتر لە گەردوون ئۆکسیژن ساز بکەن و ئامادەی بکەن.
بەم پێییە زانایانی گەردون ناسی لە ئاو بۆ چەندین مەبەست لە گەشتە گەردوونییەکان سوود دەبەن و گواستەوەشی ئاسانترە لە مادەکانی دیکەیە. هەروەها زانایان لە تیشکی خۆر وەک وزەیەکی سروشتی بۆ جیا کردنەوە و تێکەڵ کرنەوەی مادەکانی ئاو بەهەرە دەبەن و بەم کارە ناچار نابن مادەی دیکە بە مووشەکە گەردوونییەکان بگوازنەوە.