ته‌مووز 20, 2018 11:53 Asia/Tehran
  • تیمی بالەی دانیشتوی ئێران گەیشتە قۆناغێ پێشفیناڵی ڕکابەرایەتی جیهانی

هەڵبژاردەی بالەی دانیشتووی پیاوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بردنەوە لە تیمی مسر، چووە قۆناغی پێش فیناڵی ڕکابەرایەتی پاڵەوانەتیی بالەی دانیشتووی جیهان.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی ئیرنا؛ هەڵبژاردەی بالەی دانیشتووی پیاوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران  لە قۆناغی یەک چوارەمی فیناڵی ڕکابەرایەتیی جیهانیی بالەی دانیشتوی هۆڵندا، بە ئەنجامی ٣ بە ١ لە یانەی مسری بردەوە و چووە نێو ڕیزی چوار یانەی بانتری جیهانەوە.

هەڵبژاردەی بالەی دانیشتووی پیاوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە قۆناغی نیوە فیناڵدا، رۆژی شەممە لەگەڵ تیمی یونان دەچێتە مەیدانەوە و بێتوو لەو تیمەیش بباتەوە جگە لەوەی دەچێتە قۆناغی فیناڵی ئەو ڕکابەرایەتییانە، ئیزنی بەشداری لە یارییەکانی پارائۆلمپیکی توکیۆ ٢٠٢٠یش بە دەست دێنێ.

هەڵبژاردەی بالەی دانیشتووی پیاوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران  پێشتر لە یارییە بەراییەکاندا لە تیمەکانی ژاپۆن، ئەڵمان و ڕووسیای بردبوویەوە.

لەو خولەی ڕکابەرایەتییەکەدا ١٦ وڵات لە بەشی پیاوان و ١٦ وڵات لە بەشی ژناندا بەشدارییان کردووە و بۆ دەس خستنی ئیزنی بەشداری لە پارائۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ ڕکابەرایەتییەکی دژواریان لە پێشەوەیە.

هەڵبژاردەکانی یەکەم تا سێهەم لە کۆتایی ئەو ڕکابەرایەتیانە بە شێوەی ڕاستەوخۆ ئیزنی بەشداری لە یارییەکانی پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ بە دەست دێنن.

هەڵبژاردەی بالەی دانیشتووی کۆماری ئیسلامیی ئێران شازترین و سەرکەوتووترین هەڵبژاردەی جیهان لەو لقە وەرزشیەدایە.

 

سەرپەیڤ