ته‌مووز 22, 2018 16:35 Asia/Tehran
  • پلەی دووهەمی پاڵەوانەتی بۆ وەرزشوانانی خوێندکاری کاراتەی ئێرانی لە ڕکابەرییە جیهانییەکانی ژاپۆن

وەرزشکارانی خوێندکاری کاراتەی ئێران بە دەس خستنی دە میدالیا(زێڕێک، چوار زیو و پێنج برۆنز) لە یانزەهەمین خولی پێشبڕکێکانی کاراتەی خوێندکارانی جیهان لە ژاپۆن، پلەی دووهەمی پاڵەوانەتیان بەدەست هێنا.

یانزەهەمین خولی پێشبڕکێکانی کاراتەی خوێندکارانی جیهان بەئامادەبوونی٢٣٩ وەرزشوانی ئەو لقە لە سی و سێ وڵات لە شاری"کوبە"ی ژاپۆن بەڕێوە چوو و خوێندکارانی ئێران بە١٨وەرزشوانی ژن و پیاو بەشداری ئەو پێشبڕکێیانە بوون.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، لەو خولەی پێشبڕکێکان، ژاپۆن میوانداری ئەو ڕکابەرییانە بە دەس خستنی چواردە میدالیا(١٠ زێڕ، دوو زیو و دوو بڕۆنز) کەوتە سەرووی خشتەی دابەشکرانی میدالیاکان و پاش تیمی خوێندکارانی ئێران ،  تیمی فەڕانسە بە هەشت میدالیا (زێڕێک، دوو زیو و پێنج بڕۆنز) پلەی سێهەمی بەخۆ تەرخان دا.

تیمەکانی ئیتالیا، تورکیاو ئاڵمان بەریز پلەی چوارەم هەتا شەشەمیان بەخۆتەرخان دا.

یانزەهەمین خولی پێشبڕکێکانی کاراتەی خوێندکارانی جیهان ١٩هەتا ٢٢ی ژوولای لە ژاپۆن بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ