تیمی زۆرانبازی ئازادی لاوانی ئێرانی بوو بە پاڵەوانی ئاسیا
تهمووز 22, 2018 20:06 Asia/Tehran
کێبەرکێیەکانی زۆرانبازی ئازادی پاڵەوانیەتی لاوانی ئاسیا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمە لە هێند ، بە پاڵەوانیەتی تیمی ئێران کۆتایی پێی هات .
تیمی زۆرانبازی ئازادی لاوانی ئێران ، بە وەدەس هێنانی 5 مێداڵیای زێڕ و 4 بوڕونز ، بوو بە پاڵەوانی کێبەرکێەکانی زۆرانبازی ئازادی لاوانی ئاسیا لە هێند . بەرلەوەش تیمی زۆرانبازی فەرەنگی لاوانی ئێران ە وەدەس هێنانی شەش مێداڵیای زێڕ سێ زیو و بورونزێک و بە دەس هێنانی 225 ئیمتیاز چووە پلەی یەکەمی ئاسیا . کێبەرکێیەکانی زۆرانبازی ئازادی لاوانی پاڵەوانی ئاسیا ڕۆژانی 21 و 22 ژوئەن لە دێهلی نوێ پێتەختی هێند بەڕێوە چوو .