سەرەخۆشی بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهید بوونی حەزرەتی ئیمام محەممەد تەقی(ع)
هه‌شته‌مین ئیمامی مه‌عسوم (ع) چاوه‌ڕوانی کوڕێک و شیعه‌کان به‌تاسه‌ی بینینی رواڵه‌تی جه‌وادولئه‌ئیمه (ع) بوون، نزیک چل و حه‌وته‌مین به‌هاری ته‌مه‌نی ئیمام ره‌زا(ع) تێپه‌ڕ ده‌بوو به‌ڵام هێشتا منداڵێک ماڵه‌پیرۆزه‌كه‌ی رووناک نه‌کردبووه‌وه.
٢٩ی زیقعەدەی ساڵی ١٤٣٨ی کۆچی، ڕێکەوتە لەگەڵ ٢٢ی ئاگوستی ٢٠١٧، ساڵڕۆژی شەهید بوونی حەزرەتی ئیمام محەممەد تەقی(ع).
حەزرەتی ئیمام محەممەد تەقی (ع) لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ساڵ ١٩٥ مانگی لە دایک بوو و دوای شەهادەتی باوکی مەزنی حەزرەتی ئیمام ڕەزا (ع) ، ئیمامی هەشتەمی شیعەکانی جیهان ، ئیمامەت و ڕێبەری موسولمانەکانی گرتە ئەستۆ .سەردەمی ژیان وئیمامەتی ئیمام جەواد (ع) ، سەردەمی پشکووتنی ژیاری ئیسلامی و برەوی ئەندێشەکانی بروایی و فەلسەفی لە جیهانی ئیسلام دا بووە .
ئیمام ره‌زا(ع) له‌باره‌ی ئه‌وكوڕه‌یه‌وه فه‌رمووی: ئه‌مه مه‌ولودێکه که بۆ شیعه‌کانی ئێمه له‌م کاته‌دا به به‌ره‌که‌تتر له‌وی له دایک نه‌بووه.
ساڵڕۆژی شەهید بوونی حەزرەتی ئیمام محەممەد تەقی(ع)
مه‌ولودێک که نزیک شازده ساڵ رێبه‌ڕایه‌تی و ئیمامه‌تی شیعه‌کانی وه‌ئه‌ستۆ گرت و به‌م ئاراسته‌یه ئاسه‌واری سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی له خۆی به‌جێ هێشت و رواڵه‌تێکی تایبه‌تی دا به مه‌کته‌بی زانستیی، کۆمه‌ڵایه‌تیی شیعه.
شه‌هاده‌تی ئه‌م به‌ڕێزه کۆتاییه‌ک بوو بۆ هه‌وڵه به‌رچاو و رووناکه‌کانی، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که خه‌لیفه‌کانی به‌نی عه‌باس و دوژمنه‌کانی به جۆرێک حه‌به‌ساندبوو که به‌رگه‌ی بوونی ئه‌و حه‌زره‌ته‌یان نه‌ده‌گرت و به‌م هۆیه پیلانیان بۆ شه‌هید کردنی ئه‌و حه‌زره‌ته گێڕا.
ته‌واوی موسوڵمانان ئیمام جه‌واد(ع)یان وه‌ک زانایه‌کی گه‌وره ده‌زانی، به‌ڕێزیان مرۆڤێکی به سه‌بر ، قسه‌خۆش، ئیماندار و زۆر هوشیار بوون.
زۆر حه‌دیس له‌و ئیمامه گێڕدراوته‌وه کە لەوانە دەتوانین ئاماژە بکەینە کتێبه‌کانی حه‌دیس وه‌ک عیون اخبار الرضا، تحف العقول. مناقب، بحارالانوار و....... .
خەڵکی سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی لەشەو وڕۆژی شەهادەتی حەزرەتی ئیمام محەممەد تەقی (ع) بە ئەمادە بوون لە مزگەوت ، تەکیەکان ، بارگای حەزرەتی ئیمام ڕەزا (ع) ، ئیمامی هەشتەمی شیعەکان ،لە مەشهەد ، لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران وبارەگای پاکی حەزرەتی مەعسوومە (س) لە شاری پیرۆزی قۆم، باشووری تاران ، شینگێری دەکەن .
درود و سڵاوی خودا بۆ جه‌وادولئه‌ئیمه (ع) ئه‌و کاته‌ی که به له‌دایکبوونی، سیمای جوانی پیرۆزترین خولقێندراوی نیشان دا و ئه‌و کاته‌ی که به ڕواڵه‌تی جێی په‌سه‌ندو ئیمامه‌تی خۆی قیامه‌تێک له شکۆ و جه‌لال و گه‌وره‌یی ئیلاهیی ئاشکرا کرد و ئه‌و كاته‌ی که له کۆتایی زیقه‌عده‌ی ساڵی 220ی کۆچی مانگیی، کۆچی دوایی کرد و به ئاوابوونی ماته‌مبار و جێی‌شانازیی خۆی ئایه‌تی جیهاد و شه‌هاده‌تی ئاشکرا کرد.